ئەو خواردنانەی مەترسیی توشبون بەشەکرە کەمدەکەنەوە

تەندروستی

23/02/2021‌ 740 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پزیشک‌و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی ڕوسی، ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ ئەو بەرهەمە خۆراکیانەی ئاشکراکردوە کە پێویستە لەلایەن ئەوکەسانەوە بخورێت کە مەترسیی توشبون بەنەخۆشیی شەکرەیان لەسەرە.

میاسنیکۆڤ لەبەرنامەیەکدا کە لەسەر کەناڵی "ڕوسیا-١" پێشکەشیکرد ڕایگەیاندوە، ڕۆژانە خواردنەوەی چوار کوپ قاوەو دوو کوپ لەشیر، مەترسیی توشبون بەنەخۆشیی شەکرەی جۆری دوەم کەمدەکاتەوە.

بەقسەی ئەو پزیشکە، فاکتەری بۆماوەیی‌و تەمەن‌و زیادبونی کێش کاریگەرییان لەسەر دەرکەوتنی نەخۆشییەکە هەیە، زۆریش گرنگە هەر تەنها حساب بۆ زیادبونی کێش نەکرێت، بەڵکو دابەشبونی چەوریش بەسەر جەستەدا لەبەرچاو بگیرێت.

ئەو پزیشکە ڕوسییە ئاماژەی بەوەکردوە، بونی بڕێکی زۆر چەوری لەدەوروبەری ورگ، ئاماژەیە بۆ نەبونی هەستەوەریی ئەنسۆلین.

لەپاڵ ئەوەشدا، میاسنیکۆڤ وتویه‌تى:"دەبێت کێشی منداڵ لەکاتی لەدایکبوندا گرنگی پێبدرێت، لەبەرئەوەی ئەو منداڵانەی پێشوەختە لەدایکدەبن زیاتر مەترسیی ئەوەیان لەسەرە لەئایندەدا توشی نەخۆشیی شەکرەبن، لەگەڵ ئەوەشدا لەڕێگای خۆراکپێدانی تەندروستەوە دەکرێت ڕێگە لەگەشەکردنی ئەو نەخۆشییە بگیرێت".

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی