شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕاسته‌وخۆ به‌وه‌فدى هه‌رێمى كوردستانیان وتوه نه‌وت ڕاده‌ستى به‌غدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌یه‌كى زۆر بێته ئه‌م وڵاته، ده‌شڵێت:"بۆ ئه‌م مانگه زیاتر لهترلیۆنێك دینار داهاتى هه‌رێمى كوردستان بوه".
د.غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى كوتله‌ى هیوا له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى سلێمانى كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا پێى وتین، ئه‌گه‌ر هه‌موو مه‌له‌فى نه‌وتمان ڕاده‌ستبكرێت ئه‌وا ئێمه 13 ترلیۆن دینار بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كه‌ین‌و هه‌رچى كێشه‌ى كۆمپانیاكانیشه ئێمه دهوڵهتینه خۆمان چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین به‌ڕێكه‌وتنى 50 ساڵیشه‌وه".
له‌و ڕوهشهوه د.غالب ده‌ڵێت:"من دڵنیام هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه 18 كۆمپانیاى حزبى كار له‌كێڵگه نه‌وتیه‌كاندا ده‌كه‌ن بۆیه پارتى نایه‌وێت مه‌له‌فى نه‌وت بداته ده‌ست به‌غدا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده له‌به‌غدا ده‌ڵێت:"وهفدى هه‌رێم 14 جار هاتوه بۆ به‌غدا، به‌ڵام وه‌ره‌قه‌یه‌كى موقنیعى بۆ به‌غدا پێنه‌بوه".
بهبۆچونى د.غالب، "مادام هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى ڕادهستناكات، كه‌واته داهاته‌كه‌ى زۆر له‌وه زیاتره كه عێراق ده‌یه‌وێت بۆ هه‌رێمى ڕه‌وانه بكات، بۆ نمونه، دوێنێ عێراق به‌رمیلێك نه‌وتى به58 دۆلار فرۆشتوه، هه‌رێم ئه‌گه‌ر كه‌متر 10 فرۆشتبێتى واته 48 دۆلار، به‌و پێیه داهاتى ئه‌م مانگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بریتیه له750 ملیۆن دۆلار كاتێك ده‌كرێته‌وه به‌پاره‌ى عێراق به‌وپێیه‌ى نرخى دۆلار به‌رزه، هه‌رێم بۆ ئه‌م مانگه زیاتر لهتریلۆنێك دینارى ده‌ستكه‌وتوه، بۆیه ده‌یتوانى به‌بێ لێبڕین موچه بدات، به‌ڵام نایدات".
ڕاشكاوانه وتى:"ئێمه وه‌كو هاوپه‌یمانى هیوا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌موو نه‌وتى هه‌رێم ڕاده‌ستى به‌غدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى زۆر بێته هه‌رێمى كوردستان".
له‌باره‌ى سلێمانیشه‌وه د.غالب وتى:"سلێمانى یه‌كێكه له‌شاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ههرێمو داهاتى مانگانه مه‌رزه‌كانى زیاتره له 300 ملیار دینار، بۆیه ئه‌و نهخوێندهوارانهى پێیانوایه سلێمانى شارێكى هه‌ژاره، پێیان ده‌ڵێین پێیان ده‌ڵێین قاره قار مه‌كه‌ن مادام وایه ده‌مانه‌وێت موچه‌ى سلێمانى به‌غدا بیدات".
ئه‌وه‌شى وت:"هه‌موو كاره‌باى ههرێمو هه‌موو ئه‌و غازه‌ى له‌ماڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا به‌كارده‌هێنرێت له‌سلێمانى به‌رهه‌مده‌هێنرێت، لهكۆرمۆ ڕۆژانه 400 ملیۆن پێ سێجا غاز بهرههمدههێنرێتو كۆندێسێت له‌سلێمانى بهرههمدێتو تێكه‌ڵى نه‌وتى هه‌رێم ده‌كرێت ئه‌و نه‌وته‌ى هه‌رێم دهیفرۆشێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ماده‌یه‌ى له‌سلێمانى به‌رهه‌مده‌هێنرێت تێكه‌ڵى نه‌كرێت پاره ناكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌گشتى هەرێم بۆته سه‌رچاوه‌ى داهات بۆ توركیا‌و توركیاش به‌رده‌وام بۆردومانى هه‌رێم ده‌كات".
