شارپرێس:
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانى دایه‌وه‌و دەڵێات: سەرۆکی حکومەت داوا لە هەموو لایەک دەکات خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان.
جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له وه‌ڵامى تویته‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە یٔەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان.
وته‌بێژى حكومه‌ت دوو كه‌یسى كۆن زیندوو ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، ده‌بێت دادگاكان بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات و هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت. لە وانە کەیسی ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی. سه‌رۆكى حكومه‌ت داوا لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان.
له‌دواى تویته‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى و وه‌ڵامه‌كه‌ى وته‌بێژى حكومه‌ت هێرشێكى توندى ڕاگه‌یاندن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى هه‌ردوو حزب بۆسه‌ر یه‌كتر ده‌ستى پێكردوه.
ئ.ق