شارپرێس:
یاریدەدەری سەرۆکی ئێران بۆ کاروباری ئافرەتو خێزان، بەشێک لەوڵاتانی عەرەبیی تۆمەتباردهكات بەوەی، بەشێوەیەکی گەورە لەبازرگانیکردن بەکچانو ژنانی ئێرانى تێوەگلاون.
مەعسومە ئیبتیکار یاریدەدەری سەرۆکی ئێران لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردوه، یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی ئەو بابەتە بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو وڵاتانە پشیوانییەکی دارایی گەورەیان هەیە، بەشێوەیەک ئەو وڵاتانە لەژێر ناوی کارگوزاری ماڵان ئافرەتانی ئێرانیی بۆای خۆیان ڕادەکێشن، بەڵام دواتر لەڕوی سێکسییەوە بەکاریاندەهێننو بازرگانیان پێوەدەکەن.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بەوەکردوە، "هەندێکجار هەزاران ئافرەتی ئێرانی بەمەبەستی بازرگانیی پێوەکردنیان بەرەو وڵاتانی ئەوروپی دەبرێنو لەدروستکردنی فیلمە پۆڕنهکانیشدا بەکاردەهێنرێن".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی