شارپرێس:
لەسبەینێ شەممەوە بەنزینێكی زۆر دەگاتە سلێمانی و بە نرخی 750 دینار لە 10 بەنزینخانە دابەش دەكرێت.
بەنزینی بازرگانی نۆرماڵ بە بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەشێوەی 24 كاتژمێری دەبێت و جگە لەناو شاری سلێمانی، لە قەزاو ناحیە و دەوروبەریشی بەهەمان شێوە دەبێت.
لەسلێمانی ئەم بەنزینخانانە بەنزینی 750 دیناریان دەبێت:
سلێمانی نوێ، شاوان، برایەتی، تاسلوجە، كانی گۆران، تانجەرۆ، كازیوە، رەهێل، دایك، پێشەوا.