شارپرێس:
ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند بە هیچ کەشتییەک ناتوانێت بەبێ ڕێگەپێدان و چاودێریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە پارێزراوی لە گەرووی هورمز تێپەڕێت.
زولفەقاری لەلیدوانێكدا بانگەشەکانی ئەمریکای لەبارەی ئاساییبوونەوەی هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز ڕەتکردەوە و بە نیشانەی دەستەوەستانیی سوپای ئەو وڵاتەی وەسف کرد.
ناوبراو جەختی کردەوە کە کۆنتڕۆڵی تەواوەتیی گەرووی هورمز لە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە و ڕێگە بە هیچ کەشتییەکی بازرگانیی یان نەوتهەڵگر نادرێت بەبێ هەماهەنگیی تێپەڕێت.
ئەو بەرپرسە سەربازییە ئێرانییە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئێران بە ڕێنمایی ڕابەری باڵا، موجتەبا خامنەیی، چاودێریی تەواوی جوڵەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەکەی لە بەرگریکردن لە سەروەریی نیشتمانیی دوودڵ نابێت و وەڵامی هەر هەڕەشەیەک بە توندی دەداتەوە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی