حوسییەکان هێرشیانکردەسەر سعودیە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 496 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


هێزەکانی حوسییەکان رایانگەیاند، لە رێگەی دوو درۆنەوە هێرشیان کردوەتەسەر پاڵاوگەی کۆمپانیای "ئارامکۆ"ی سعودیە لە ناوچەی جیزان.


ئاژانسی هەواڵی (سەبا) لەزاری سەرچاوەیەکی باڵای ناو حوسییەکان بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پاڵاوگەی کۆمپانیای ئارامکۆیان لە ناوچەی جیزانی ناو خاکی سعودیە کردووەتە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، هێرشەکە بەوردی و بەتەواوی ئامانجەکەی پێکاوە .

 ئەو فەرماندە سەربازییەی حوسییەکان باسی لەوەشکرد،" ئەم هێرشە وەک وەڵامێک بوە بۆ بەزاندنی سەروەریی خاکی یەمەن و ئاسمانی پارێزگاکانی (سەعدە) و (حەججە) لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی سعودییەوە ".