گۆڕانکاریی بەپەلە لەپۆستە باڵاکان ڕویداو فەرماندەی نوێ بۆ فیرقەکانی دوو و پێنج دەستنیشانکران

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3197 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەبەغدا ئاشكرایكرد، فەرمانی فەرمی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی بەپەلە لەچەند پۆستێکی باڵای فەرماندەیی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی فیدراڵی دەرچوە.


به‌گوێره‌ى زانیارییەکانی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، گۆڕانکارییەکان بەمشێوەیەن، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیوا فازڵ خەزرەجی بەفەرمی ڕاسپێردرا بۆ وەرگرتنی پۆستی فەرماندەی فیرقەی دوی پۆلیسی فیدراڵی، ئەمەش لەشوێنی فەرماندەی پێشوو لیوا هیشام تەمیمی.

وتیشى، "هەر به‌گوێره‌ى فەرمانە نوێیەکە، عەمیدی ڕوکن مورتەزا عەبدولستار عەبدولکەریم وەک فەرماندەی نوێی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی دەستنیشانکرا، لەشوێنی فەرماندەی پێشوو لیوا جەعفەر سودانی".

ئه‌وه‌شى وت، "ئەم گۆڕانکارییە لۆجستی‌و سەربازییانە لەچوارچێوەی پلانی هێزە ئەمنییەکان دێت بۆ نوێکردنەوەو بەهێزکردنی کەرتی ئەمنی‌و سەربازیی لەناوچە جیاوازەکانی پایتەختدا".