شارپرێس:
پڕۆژەی ڕوناکی رایدەگەیەنێت، بۆ مانگی شەش نیوەی هاوڵاتیان
کەمتر لە 34 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە، کە زۆرینەی هاوڵاتیان ماوەی خولی پسولەکەیان
نزیکەی 43 ڕۆژە.
پڕۆژەی ڕوناکی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەم
خولەدا، کێشەی پسولەی سفر بۆ بەشێکی هاوبەشان چارەسەرکرا، هەروەها بەشەکەی دیکەی لە
خوولەکانی داهاتووی پسولەکردندا چارەسەردەکرێن ".
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، نیوەی ماڵان لە پڕۆژەی ڕوناکی کەمتر
لەم بڕانەی خوارەوەیان بەکارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە لە مانگی شەشدا:
کەمتریان بۆ گەڕاوەتە لە (دینار)
کوردستان: 34,000
هەولێر: 36,000
سلێمانی: 30,000
دهۆک: 38,000
هەڵەبجە: 27,000
کەمتریان بەکارهێناوە لە (کیلۆوات کاتژمێر)
کوردستان: 462
هەولێر: 480
سلێمانی: 418
دهۆک: 516
هەڵەبجە: 368
لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە،" پێشوتر لەم مانگەدا،
حکومەتی هەرێمی کوردستان داشکاندنێکی ناوازەی یەکجارەیی بەڕێژەی تاوەکو 50٪ لەسەر قەرزی
کۆنی پێش ڕوناکی دەستەبەرکرد وەک پاڵپشتی و ئاسانکارییەک بۆ هاوبەشان تاوەکو بتوانن
بەیەکجاری قەرزی کۆنی پێش ڕوناکی بدەنەوە، ئەم داشکاندنە دەرفەتێکی ناوازەی یەکجارەیە
بۆ هاوبەشان و بەهیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە ".
بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە 90٪ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای
24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕوناکی.
