هێزەكانی ئێران لە سنوری بانە كۆڵبەرێكیان كوشت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆڵبەرێكی كورد بە ناوی موسا زیباپور، خەڵكی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی پاسەوانی سنوری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییە سنورییەكانی شاری بانە كوژرا.

  ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، هێزەكانی پاسەوانی سنور جێگیر لە سنوری هەنگەژاڵی شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەر كردووە و كۆڵبەرێكی خەڵكی پیرانشار بە ناوی موسا زیباپور، خێزاندار و باوكی سێ منداڵ كوژراوە.

  سەرچاوەكان دەڵێن، ئەم كۆڵبەرە پاشنیوەڕۆ كوژراوە و تا ئێستا تەرمەكەی ڕادەستی بنەماڵەكەی نەكراوەتەوە.