شارپرێس:
شاندێكی باڵای حكومەتی سوریا سەردانی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد و لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە كۆبوونەوە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا پێشوازییان لەنێردراوی سەرۆكایەتی كۆماری سوریا بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی 29ی كانونی دووەم كرد هاوشانی عەمید زیاد ئەلعایەش پارێزگاری دێرەزۆر و عەمید عەواد ئەلجاسم (ئەبو قوتەیبە).فەرماندەی فەیلەقی دووی سوپای عەرەبی سوریا.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێگاكانی خێراتركردنی یەكگرتنی هێزەكانی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ حكومەتی سوریا و چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی ئەم پرۆسەیە كرا.
هەروەها لە دیدارەكەدا پرسی پەروەردە بە زمانی كوردی لە ناوچە كوردییەكان تاوتوێ كرا. شاندەكەی حكومەت عەبدییان ئاگادار كردەوە كە ئەو بابەتە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە قسەی لەسەر دەكرێت و چارەسەر دەكرێت.