شارپرێس:
بەشى پێشبینیه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، شەپۆلێکى بارانبارین ڕوو لەهه‌رێم ده‌كات‌و سەرەتاى هاتنى شەپۆله‌كه‌ش لەئێوارەى شەوى چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەوه دەستپێدەکات.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى بەشى پێشبینیه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم، "شەپۆلێکى بارانبارین ڕوو لەناوچەکەمان دەکات سەرەتاى هاتنى شەپۆله‌كه‌ش لەئێوارەى شەوى چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەوه دەستپێدەکات بەدوو قۆناغ".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، یەکەمیان لەدرەنگانى شەوى چوارشەممە دەستپێدەکات زیاتر بارانبارینەکە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت‌و سەنتەرى پارێزگاکان ئەگەرى نمە بارانى دەبێت.
باس له‌وه‌شكراوه، ڕۆژى پێنجشەممەش لەکاتەکانى ڕۆژدا ئاسمان زیاتر نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبونەوەى پلەکانى گەرما بەنزیکەى 4-6 پلەى سیلیزى‌و زیادبونى خێرایى با کە لەهەندێ ناوچە بۆ سەروى 40 کم لەکاتژمێرێکدا زیاددەکات.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، لەشەودا قۆناغى دوەمى بارانبارینەکە دەستپێدەکات‌و بارانبارین لەسەرجەم ناوچەکان دەبارێت‌و ڕۆژى دواتر كه هه‌ینیه شەپۆلى بارانبارینەکە چالاکتردەبێت‌و ئاستى بارانبارین لەهەندێ ناوچە لێزمە باران دەبێت، هه‌روه‌ها له‌هەینیدا لەگەڵ بارانبارین بارستە هەوایەکى ساردیش ڕوو لەناوچەکە دەکات‌و پلەکانى گەرما بەنزیکەى 6-8 پلە نزمدەکاتەوە.
هه‌روه‌ك جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، "لەکاتى بارانبارین ئەگەرى تەزرە بارین دەبێت لەهەندێ ناوچە لەگەڵ بەفربارین لەسەر لوتکەى شاخە بەرزەکان‌و ناوچە سنوریەکان، کاریگەرى ئەم شەپۆلەش تا ئێوارەى ڕۆژى هەینى بەردەوامدەبێت".