شارپرێس:
ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى هیواى كوردستانى ڕایگه‌یاند هه‌رێم له ڕابردوو پابه‌ندى رێكه‌وتنه‌كان نه‌بووه بۆیه هه‌میشه لایه‌نه عێراقیه‌كان ده‌پرسن گرنتى چیه بۆ پابه‌ندبوونى هه‌رێم به رێكه‌وتن و ده‌یانه‌وێت به ده‌قێكى یاسایی هه‌رێم ناچارى جێبه‌جێكردنى رێكه‌وتن بكه‌ن.
رێبوار كه‌ریم ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى هیواى كوردستانى له په‌رله‌مانى عێراق له گفتوگۆیه‌كى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ شارپرێس رایگەیاند" رێكه‌وتنه‌كه‌ى له‌سه‌ر بودجه كرا سیاسى بوو نه‌ك دارایی و رێكه‌وتنه‌كه راوه‌ستاوه‌و ته‌نها په‌یوه‌ندى به كورده‌وه نیه‌و گرفتى تر له بودجه‌دا هه‌یه‌و به‌ڵام هه‌رێم متمانه‌ى نه‌ماوه به‌هۆى جێبه‌جێنه‌كردنى رێكه‌وتنه‌كانى پێشوى".
له‌باره‌ى فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان و كۆده‌نگیان له به‌غدا رێبورا كه‌ریم ئاماژەى بەوەکردوە، كورد به گشتى گرنگى به یاساى دادگاى فیدڕاڵى نه‌دا چونكه هیچ ڕه‌هه‌ندێكى دارایی نه‌بوو وه‌ك هاوپه‌یمانى هیواى كوردستانى هه‌ربابه‌تێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیانى كوردستان بێت ئه‌وان له‌گه‌ڵیدان.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى هاوپه‌یمانى هیواى كوردستانى له درێژه‌ى گفتوگۆكه‌دا دەشڵێت، هه‌ر رێكه‌وتنێك بكرێت بۆ شه‌رعیه‌تدان به تاڵانكردنى نه‌وت دژی ده‌وه‌ستنه‌وه وه‌ك هاوپه‌یمانیه‌كه‌و هه‌ر رێكه‌وتنێك بكرێت بۆ هاتنى پاره بۆخه‌ڵك ئه‌وان پشتیوانى ده‌كه‌ن، جەختیشیکردەوە، دژى ئه‌وه‌شن رێكه‌وتن بۆ داهاتووى سیاسى عێراق بێت له نێوان چه‌ند گروپێك.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ردوباره بودجه بێته‌وه بۆ گفتوگۆ هه‌موان قسه‌ى تازه‌یان ده‌بێت و ئه‌مه‌ش واده‌كات گفتوگۆكان درێژه ده‌كێشێت و بۆیه ئه‌وان پێیان گرنگه رێكه‌وتن بكرێت هه‌ندێك پاره بێته هه‌رێم و ئه‌م دۆخه خراپه له‌هه‌رێم تێپه‌ڕێنین به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت بۆ هه‌موان خراپه‌و ئه‌م دۆخه‌ى خه‌ڵك به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو د. ڕێبوار به‌م شێوه‌یه ڕاى هاوپه‌یمانیه‌كه‌یان ده‌خاته‌ڕوو، وه‌ك هاوپه‌یمانى هیوا له‌ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن گفتوگۆیانكردوه، به‌ڵام هاوپه‌یمانیه‌كه په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆو په‌رله‌مانتارى تێدایه سه‌ر به‌حزبێكى سیاسیه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى هاوپه‌یمانیش به‌شێكى خه‌ڵكى ناڕازى له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ن، گفتوگۆ له‌باره‌ى كراوه‌و كۆمه‌ڵێك بۆچوون هه‌یه ده‌كرێت هه‌موان پێكه‌وه تێكه‌ڵ بكرێت و بۆچونێكى هاوبه‌ش بێته ئاراوه .
باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌رێم گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كات نرخى نه‌وت له ئێستادا به‌رزبوه‌ته‌وه ئه نه‌وت له‌هه‌فته‌یه‌ك 8 دۆلار دابه‌زیوه‌و ئه‌گه‌ر زیاتر ئه‌م نرخه دابه‌زێت هه‌رێم ناتوانێت ئیداره‌ى دۆخه‌كه بكات و دوباره خه‌ڵك بۆ داواكارى دێنه‌وه سه‌ر شه‌قام و له‌شه‌قامه‌كان ده‌یانكوژن بۆیه باشترین بژارده رێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ند.
ئ.ق