شارپرێس:
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستكارى ناوه‌رۆكى رێكه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غداى كردوه حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانبوه‌و ده‌ڵێت رێكه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا نابێته هۆى لابردنى پاشه‌كه‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
د.موسه‌نائه‌مین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌لایه‌تى فه‌یس بوك ڕایگه‌یاند، باوەڕناکەم رێککەوتنی هەرێم و لایەنە شیعیەکان هەڵوەشابێتەوە ده‌ڵێت: ئه‌م ڕێكه‌وتنه سودى بۆخه‌ڵك نیه چونكه نابێتە هۆی لابردنی پاشەکەوتنی موچەی فەرمانبەران.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌ش ده‌كات، (حەسەن کەعبی) جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەستکاریی ناوەڕۆکی رێککەتنی هەرێم و بەغدای کردبوو.
له‌باره‌ى ناوه‌رۆكى رێكه‌وتنه‌كه‌وه موسه‌نا ئه‌مین ده‌ڵێت: شاندی هەرێم سەرنجیان لەسەر داهاتی حکومەت بووە نەک داهاتی خەڵک و بەپێی ئەم رێککەوتنە تێکڕای ساڵەکە یەک ترلیۆن بۆ دوو ترلیۆن دینار بۆ هەرێم له به‌غداوه دێت.
وته‌كانى ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌كاتێكدایه فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێم چاوه‌روانن به رێكه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا لێبڕین له موچه‌كانیان نه‌مێنێت و مانگانه موچه‌ى شایسته‌یان پێى بدرێت.