شارپرێس:
نزیكه‌ی چوار ساڵه زه‌وی، ئیداره‌ی
حكومیی و باڵەخانەی حزبیی،بەشێک لە ماڵ و موڵکی
هاوڵاتیە کوردەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک، ته‌نانه‌ت بۆنه و یاده‌كانی كورد لەو
شارە، له‌ده‌ستی كورد خۆیدا نه‌ماوه و باره‌گایه‌كی سه‌ربازیی كه ئۆپه‌راسیۆنه
هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوكه، بڕیارده‌دات كورد له‌و شاره چی بكات.
له‌داخستنی باره‌گای حزبه‌ییه كوردییه‌كان،
بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ڕێگه نه‌دان به كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز،
دیارترین پێناسه‌ی كه‌ركوكه له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، كه ئه‌و كاته
به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێیانوابوو دۆخی كه‌ركوك زۆر درێژه ناكێشێت و هه‌رزوو
پارێزگارێكی نوێی بۆ داده‌نرێت، به‌ڵام كه‌ركوك نه‌ك پارێزگارێكی نوێی به‌خۆیه‌وه
نه‌بینی، به‌ڵكو یه‌كێتی له پارێزگاره به‌وه‌كاله‌ته‌كه‌ی ئێستای كه‌ركوك بێزاره
و له‌زۆر بۆنه‌دا هێرشی توندی كردووه‌ته‌سه‌ر.
ڕاكان جبووری كه پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی
كه‌ركوكه، په‌رله‌مانی عێراق بۆ لێپرسینه‌وه بانگیكردووه، به‌ڵام ناوبراو به‌هۆی
پاڵشتییه‌كه‌ی له‌نێو حه‌شدی شه‌عبی، كه‌ركوكی جێنه‌هێشتووه، به‌ڵكو ڕۆژ به‌ڕۆژ
ده‌ستكراوه‌ده‌بێت و نوێترین كاریشی، دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
كه‌ركوكه به‌سه‌ر كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی، له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌بڕیارێكی
فه‌رمیی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و هێزە کوردیەکانیش جگە لە تەماشاکردنی ئەو
پاوانخوازییەی ڕاکان جبوری توانای هیچ هەلوێستیکیان نییە.
ڕۆژی 20 ئه‌م مانگه بۆ كه‌ركوكییه‌كان
دوو جه‌ژنه بوو، هه‌م نه‌ورۆز و هه‌م یادی ئازادكردنی كەركوك بوو لە راپەڕینەكەی بەهاری
٩١دا، بەو بۆنەیەوە بەشێك لە هاوڵاتیانی كەركوك ئاهەنگیان گێڕا و ئاگری نەورۆزیان
كردەوە.
حزبی شیوعی كوردستان لە شاری كەركوك، بەبۆنەی
جەژنی نەورۆزەوە ئاڵای كوردستانی لەسەر بارەگای خۆی لە گەڕەكی رەحیماوای شاری كەركوك
هەڵكرد، به‌ڵام دوا بەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەلایەن
حزبی شیوعییەوە لە گەڕەكی رەحیماوا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، پۆلیسی
رەحماوای راسپارد دەستبەجێ ئاڵاکە دابگرن.
ئەم هەڵوێستە هەمان کاری ساڵی ڕابردوی
بە بیری هاوڵاتیانی شارەکە هێنایەوە کە ئاڵای کوردستان لە نزیک قەڵای شارەکە
نەخشێنرابوو کەچی بە بڕیاری پارێزگاری شارەکەو لەلایەن پۆلیسەوە ئاڵاکە شێوێندراو
لابرا.
لە سەروبەندی سەری ساڵی نوێی کوردی‌دا باس لەوەکرا کە مەڵبەندی یەکێتی نوسراوێکی
ئاراستەی مەکتەبی سیاسی و هاوسەرۆکانی حزبەکەی کردوە کە داوایان لە پارێزگار و
ژوری ئۆپەراسیۆنی شارەکە کردوە بۆ ئەوەی ئاگری نەورۆز بکەنەوەو ئاهەنگێک ساز بکەن
بەڵام ڕێگەیان پێنەدراوە، هەرچەندە زوو بەزوو مەڵبەندی یەکێتی ئەو نوسراوەی ڕەتکردەوەو
ڕایگەیاند شتی وانییە، بەڵام جارێکی تر ئەم بابەتە برینی هاولاتیانی کەرکوک بە
تایبەت و هەموو کوردی بۆ جارێکی تر کولاندەوەو ئەو راستیەی بیری خەڵکی هێنایەوە کە
کورد لە کەرکوک بوەتە پێکهاتەیەکی لاواز و بێدەسەلات و ناتوانێت بەردێک لەسەر
بەردێک دابنێت.
زۆر کات لە میدیاکانەوە دەبینین هاوڵاتیانی ئەو شارە داد و بێدادیانە بەدەست ستەم
و داگیرکاری و چەوساندنەوەی کوردەکانەوە بەدەست پێکهاتەکانی تر و ئیدارەی
شارەکەوە، بەڵام ئەوەتا ئێستا و لە زۆر بۆنەدا بەرپرسانی حزبی و حکومی و
پەرلەمانتارانی کوردی پشکی شارەکە هەمان ڕاستی دووپات دەکەنەوە لەسەر دۆخی شارەکە
و دانیشتوانەکەی.
ڕۆژی ١٥ی ئازار لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی
له‌به‌رده‌م باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد، كه
پێشتر ئه‌و باڵه‌خانه‌یه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی بوو له‌كه‌ركوك.
لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی داوایانكرد،
باره‌گاكه ڕاده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌كرێته‌وه، كه ئه‌و خۆپیشاندانه
هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركوك.
یه‌كێتی و پارتی له‌كه‌ركوك نه‌ك نه‌یانتوانی
به‌رگریی له‌خاك و سه‌روه‌ریی پارێزگاكه بكه‌ن، به‌ڵكو بینای نوێی پارێزگا و ئەنجوومەنی
پارێزگای کەرکووک، كه ده‌كه‌وێته خوارووی شارەکە و زۆربەی کارەکانی تەواوبوون، لەسەر
تابلۆی بینا نوێیەکە بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی ناونیشانەکانیان نووسراون،
بەبێ ئەوەی زمانی کوردی تێدابێت.... واتا زمانی كوردی له‌ئاستی باڵاترین دامه‌زراوه‌ی
ئیداریی شاره‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه، له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق نوسراوه
فه‌رمییه‌كانی عێراق ده‌بێت له‌ناونیشانه‌كانیاندا ڕه‌چاوی هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی
و كوردی بکەن.
کەم نین ئەو کێشانەی سالانە بەرۆکی
خوێندنی کوردیی و کۆلێژی زمانی کوردی لە زانکۆی کەرکوک دەگرن و ساڵ بە ساڵ ئەو
بەشە بە مەبەست لاواز دەکرێت و بەرەو لەناو چوون دەچێت، دەسەڵاتدارانی وکوردیش
هیچیان لە دەست نایەت یان هیچیان بە خەیاڵدا نایەت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە
مەراسیمی ماڵئاوایی دکتۆر کەمال مەزهەردا باسی لەوە کرد کە کەرکوکی بوون زۆر
زەحمەتەو باجی خۆی دەوێت، ئەم قسەیەی سەرۆکی هەرێم کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو
بەشێک لە کەرکوکیەکان نیگەرانیی خۆیان لەو قسەیە نیشاندا‌و پێیان وابوو مادام
سەرۆکی باڵاترین دەسەڵاتی هەرێم پێی وایە کەرکوکیی بوون زەحمەتە، بۆچی خەمێک لە
خەڵکی ئەو شارە ناخورێت و ڕۆژ بەڕۆژ کێشەو گرفتی نوێ بەرۆکی دانیشتوانی ئەو شارە
دەگرێت و وردە وردە دهاوڵاتیە کوردەکانی کەرکوک دەبنە کەمینەو ژێر دەستی ئەوانی تر
و دەسەلاتی سیاسی هەرێمیش باکی نییە.
بڕیارە لە ئۆکتۆبەری ئەمسالدا
هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق بەڕێوە بچێت و دیار نییە دوو هێزه كوردییه كاریگه‌ره‌كه‌ی
كه‌ركوك كه یه‌كێتی و پارتین، به‌ڵێنی چی به ده‌نگده‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن به‌رانبه‌ر
ده‌نگدان، چۆن دەتوانن جارێکی تر و لە ژێر چ ناوێک‌دا بانگەشەی کورد بونی شارەکە
بکەنەوەو و هاوڵاتیە کوردەکانی ئەو شارە بنێرنەوە سەر سندوقەکانی دەنگدان؟