شارپرێس:
لەچێشتخانەیەكی خواردنی خێرای ئەمریكا، ژنێك بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی زۆر چاوەڕوانی خواردنەكەی كرد، ئارامی نەماو تەقەی لەكارمەندانی چێشتخانەكەكرد.
لەشاری مەمفیسی ویلایەتی تێنیسی ئەمریكا، لەیەكێك لەچێشتخانەی خواردنە خێراكان، دوو كارمەندی چێشتخانەكە لەلایەن ژنێكەوە تەقەیان لێكرا.
پۆلیسی شارەكە وتی:"ئهوەی كە لەكامێرای چاودێری دەركەوتووە، ژنو پیاوێكنو ئۆتۆمبێلێكی خۆڵەمێشییان پێیە، پیاوەكە ئۆتۆمبێلەكە لێدەخوڕێت، نزیكی پەنجەرەی چێشتخانەكە دەبنەوەو ژنەكە تەقە دەكات".
پۆلیس ڕایگەیاند، "لەئێستادا بۆ ئەو دوو تاوانبارە دەگەڕێینو سەرجەم زانیارییەكانمان لایە، بەڵام بەداخەوە تائێستا هیچ كام لەو تاوانبارانە دەستگیرنەكراون".
زنجیرەی چێشتخانەی بەرگر كینگ ڕایگەیاند، "هیچ كات لەگەڵ توندوتیژیدا نین، سەلامەتی تەندروستی كارمەندو میوانەكانمان، لەپێشینەی كارەكانمانە".
ڕەنج ڕەسوڵ