شارپرێس:
17 پەرلەمانتاری كوردستان ڕایدەگەیەنن، "دوای جێگیركردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق ئیتر به‌هانه‌یه‌ك نه‌ماوه بۆ لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران"، داواشده‌كه‌ن دانیشتنى سبه‌ینێى په‌رله‌مان تایبه‌ت بكرێت به‌و پرسه.
له‌یاداشتێكدا كه 17 په‌رله‌مانتار واژۆیان كردوه‌و ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان كردوه داواده‌كه‌ن، "ئێمه به‌ژماره‌ى یاسایی په‌رله‌مانتاران كه له‌خواره‌وه واژۆمان كردوه، به‌پێى ماده‌ى 48 بڕگه‌ى چوار له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، داواده‌كه‌ین بابه‌تى (لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان) زیادبكرێت له‌به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى ژماره شه‌شى ئاسایی خولى به‌هاره‌ى ساڵى سێیه‌م له‌خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ڕۆژى چوارشه‌ممه 7ى 4ى 2021".
له‌و ڕوه‌شه‌وه دابان محه‌مه‌د كه یه‌كێكه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى واژۆى كردوه تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت:"17 پەرلەمانتاری كوردستان ڕایدەگەیەنن، دوای جێگیركردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق، ئیتر به‌هانه‌یه‌ك نه‌ماوه بۆ لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
ئەوەشى وت:"ئێستا داهاتى هه‌رێم هیچ كێشه‌ى تیا نییه‌و به‌شى ئه‌وه ده‌كات به‌بێ لێبڕین موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدرێت، بۆیه هیچ به‌هانایه‌ك نه‌ماوه".