مێژوی ڕوبەڕوبونەوەكانی ڕیاڵ مەدریدو لیڤەرپول

وەرزش

06/04/2021‌ 263 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێوارەی ئەمڕۆی ڕۆژی سێشەم، لە چوارچێوەی ڕكابەرێتییەكانی قۆناغی هەشتی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا، یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول، لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆی یاریگای دووەمی ڕیاڵ مەدرید، بە یەك دەگەن.

یانە ئیسپانییەكە و یانە ئینگلیزییەكە، پێشتر شەش جار، لە خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا، ڕووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە. لیڤەرپول سێ یاری لە ڕیاڵ مەدرید بردووەتەوە و حەوت گۆڵی تۆمار كردووە، بەهەمان شێوە ڕیاڵ مەدرید سێ یاری لە لیڤەرپول بردووەتەوە و حەوت گۆڵی تۆمار كردووە.

لە 27/5/1981 لە یاری كۆتایی لیڤەرپول و ڕیاڵ مەدرید، كە لە یاریگای باخچەی شازادەكان لە فەڕەنسا بەڕێوەچوو، لیڤەرپول توانیتی بە گۆڵێكی بێ وەڵام، كە لەلایەن ئالان كێنیدیەوە تۆمار كرا، سەركەوتن بەدەستبهێنێت.

لە ساڵی 2009 لە خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنیابۆی خاكی ڕیاڵ مەدرید، لیڤەرپول بە گۆڵێكی بێ وەڵام سەركەوتنی بەدەستهێنا، پاشان لە یاری چوون، لە یاریگای ئەنفێڵد ڕۆدی خاكی لیڤەرپول، یانەی ڕێدز بە ئەنجامی 4-1 لە ڕیاڵ مەدریدی بردەوە.

ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئەم بردنەوانە دەستەوەسان نەبوو، لە خولی پاڵەوانێتی ئەوروپای سالی 2014، لە یاری گەڕانەوەی لیڤەرپول و ڕیاڵ مەدرید، یانە شاهانەییەكە توانیتی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام، لە یاریگای لیڤەرپول سەركەوتن بدەستبهێنێت.

پاشان لە یاری چوون، كە لە سەنتیاگۆ بێرنیابۆ بەڕێوەچوو، بەئەنجامی 2-0 ڕیاڵ مەدرید سەركەوتنی بەدەستهێنا. لە یاری كۆتایی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپای وەرزی 2018، ڕیاڵ مەدرید توانیتی بە ئەنجامی 3-1 لە یانەی ڕێدز بباتەوە.

ڕەنج ڕەسوڵ