شارپرێس:
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 7/4/2021 له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى سۆرانى تایبه‌ت له‌هه‌ولێر شه‌ڕه ته‌قه ڕویدا‌و به‌پێى زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان ڕوداوه‌كه بریندارى لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌پێى زانیاریه‌كانى شارپرێس، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى سۆرانى تایبه‌ت له‌هه‌ولێر شه‌ڕه‌ته‌قه‌كراوه‌و به‌هۆى ته‌قه‌كانه‌وه دوو كه‌س برینداربوون.
هه‌ربه‌پێى ئه‌و زانیاریانه ئه‌و دوكه‌سه‌ى ته‌قه‌یان له‌یه‌كتر كردوه یه‌كێكیان ئه‌ندامى هێزه ئه‌منیه‌كان بوه.
شارپرێس بۆ زانیارى زیاتر په‌یوه‌ندیكرد به وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كه نه‌درایه‌وه.
به‌هۆى به‌ربڵاوى چه‌ك له ده‌ستى هاوڵاتیان رۆژانه گوێبیستى ڕوداوى تراژیدى ده‌بین و حكومه‌تى هه‌رێم تا ئێستا نه‌یتوانیوه دیارده‌ى به‌ربڵاوى چه‌ك كۆنترۆڵ بكات.