كۆبوونه‌وه‌ی كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كان به‌بێ به‌شداریی مه‌سعود بارزانی ده‌ستیپێكرد

کوردستان

08/04/2021‌ 3627 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، به‌ڵام له‌پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌سعود بارزانی به‌شداریناكات.
 
لە کۆبوونەوەکەدا فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی پارتی ده‌كات، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان، محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، ئایدن مەعروف لە پێکهاتەی تورکمان و ئانۆ جەوھەر لە پێکهاتەی کریستیانەکان بەشدار دەبن.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ دۆخی سیاسی و ئابووریی ئێستای هه‌رێمی كوردستانی تیادا تاوتوێده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌دوای ده‌ستپێخه‌ریی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌.