شارپرێس:
به‌رنامه‌ى (میوانى تۆین) له شارپرێسه‌وه به‌سپۆنسه‌رى وه‌به‌رهێنه‌رى نیشتیمانى مه‌ریوانى حاجى جه‌مال به‌رده‌وامه‌و به‌رنامه‌ى ئه‌مجاره‌ى میوانى تۆین چوه ماڵى ژنێكى به‌ساڵاچوو كه به‌ته‌نها له ماڵێكدا كرێچیهو جگه له‌وه‌ى هیچ داهاتێكى نیه چه‌ندین نه‌خۆشى هه‌یه‌و پێویستى به چاره‌سه‌ره‌و وه‌ك خۆى ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى خه‌ڵك پێى نه‌به‌خشێت نه‌بوه بیخوات، چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى پێ بكات، كرێى خانوى پێبدات.
سهركۆئازاد گه‌ڵاڵى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان كهمیوانى به‌رنامه‌ى ئه‌مرۆ بوو ڕایگه‌یاند، وه‌ك كوڕێكى ئه‌و دایكه به‌ته‌مه‌نه نه‌خۆشه بێكهسهى چونه‌لاى كرێى خانوه‌كه‌ى له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگ له‌ئه‌ستۆده‌گرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشى،هیواخوازه سهرمایهدارو به‌رپرسان بینه‌رى به‌رنامه‌ى لهمجۆرهبن و هه‌وڵبده‌ن به‌شێك له خه‌مى شانیان له‌ئه‌ستۆبگرن.
سهركۆئازاد ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌ى هه‌یه له كوردستان ده‌رئه‌نجامى خراپى حوكمڕانى ساڵانى ڕابردووى هه‌رێمى كوردستانه‌و ویستیان له ڕێگه‌ى فرۆشتنى نه‌وته‌وه هه‌رێم هاوشێوه‌ى وڵاتانى كه‌نداو لێبكه‌ن به‌لام پێچه‌وانه‌كه‌ى هاته ئاراوه‌و ئه‌مه دهرئهنجامهكهیهتى هه‌موان ده‌یبینن.
به‌رنامه‌ى (میوانى تۆین) به‌رنامه‌یه‌كى رۆژانه‌ى شارپرێسهو رۆژنامه‌نوس په‌رچه‌م قه‌ره‌داغى پێشكه‌شى ده‌كات و هه‌رجاره‌و به‌میواندارى په‌رله‌مانتار یان به‌رپرسێك ماڵه هه‌ژارێك به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
ئ.ق