شارپرێس:
جێگرى فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى دوى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه (قه‌ره‌ته‌په ـ حه‌مرین) وه‌ڵامێكى توندى به‌رپرسێكى باڵاى حه‌شدى شه‌عبى ده‌داته‌وه‌و هاوكات زانیاریه‌كى مه‌ترسیداریش ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت:"زانیارى‌و به‌ڵگه‌ى ته‌واومان هه‌یه، به‌شێكى زۆر له‌سه‌ركرده‌كانى حه‌شد، پێشتر داعش بون‌و ئێستا په‌یوه‌ندیان به‌داعشه‌وه هه‌ر ماوه"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "له‌ماوه‌ى ڕابردودا به‌هاوكارى حه‌شد، ئێمه وه‌كو پێشمه‌رگه چه‌ند سه‌ركرده‌و قاره‌مانێكى دیارمان له‌ده‌ستداوه".
حه‌شد هێرشده‌كاته‌سه‌ر پێشمه‌رگه
ئەبو حوڕ ئەلبەسری جێگری فه‌رمانده‌ى لیوای 20ى حەشدی شەعبی له‌لێدوانێكدا بۆ پێگەی "مەعلوومە" هێرشیكردۆته‌سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و تۆمه‌تباریكردون به‌وه‌ى، لەناوچەی دیالە هاوکاری تیرۆریستانی داعش دەکات بۆئەوەی بتوانن کردەوە تیرۆریستییەکانیان ئەنجامبدەن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى حه‌شد وتوشیه‌تى:"زۆرینەی ئەو کردەوە تیرۆریستیانەی لەناوچەی دیالە ئەنجامدەدرێن بەهاوکاریی‌و یارمەتیی پێشمەرگەیەو ئامانجیش لێى دروستکردنی کەلێنی ئەمنییە لەو ناوچانەدا".
وه‌ڵامێكى توندى حه‌شد ده‌درێته‌وه
له‌به‌رامبه‌ردا لیوا محه‌مه‌د ڕۆسته‌م جێگرى فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى دوى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه (قه‌ره‌ته‌په ـ حه‌مرین) به‌شارپرێسى وت:"له‌بنه‌ڕه‌تدا ئێمه وه‌كو پێشمه‌رگه گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى داعش‌و حه‌شد په‌یوه‌ندیی به‌هێزیان هه‌یه، نه‌ك ئه‌وه‌ى ئێمه تۆمه‌تباربكه‌ن".
به‌رپرسه‌كه‌ى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ده‌بوو ئێمه زووتر له‌باره‌ى واقیعى حه‌شده‌وه زانیارییه‌كانمان ئاشكرابكردایه، كه چ په‌یوه‌ندیه‌كیان پێكه‌وه هه‌یه ئه‌و گروپه چه‌كداره".
"قسه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى حه‌شد پڕوپوچه"
فه‌رمانده‌كه‌ى پێشمه‌رگه باسى له‌وه‌شكرد، "پێشمه‌رگه هیچ سودێك له‌وه نابینێت هاوكارى داعش بكات بۆ ئه‌وه‌ى په‌لامارى حه‌شد یان هێزه ئه‌منیه‌كانى تر‌ى عێراق بدات، بۆیه ئه‌م قسه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى حه‌شد زۆر پڕ‌و پوچه‌و هیچ به‌هایه‌كى لاى ئێمه نییه".
"سوپا‌و پۆلیسیش داد‌و بێدادیانه"
فه‌رمانده‌كه‌ى پێشمه‌رگه ئاشكراشیده‌كات، "ته‌نانه‌ت سوپاى عێراق‌و پۆلیس‌و هێزه ئه‌منیه‌كانى تریش عێراقیش داد‌و بێدادیانه به‌ده‌ست گروپه‌كانى حه‌شده‌وه كه چه‌ند ئازارى خه‌ڵك ده‌ده‌ن‌و هاوڵاتیان ده‌كه‌ن به‌دوژمن له‌حكومه‌ت‌و هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراق".
زانیاریه مه‌ترسیداره‌كه ئاشكراده‌كرێت
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌رگه زانیاریه‌كى مه‌ترسیدارى له‌ڕێگه‌ى شارپرێس له‌باره‌ى حه‌شده‌وه ئاشكراكرد‌و وتى:"زانیارى‌و به‌ڵگه‌ى ته‌واومان هه‌یه، به‌شێكى زۆر له‌سه‌ركرده‌كانى حه‌شد، پێشتر داعش بون‌و ئێستا په‌یوه‌ندیان به‌داعشه‌وه هه‌ر ماوه".
ئه‌وه‌شى وت:"ئێمه گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى حه‌شد هاوكاریی داعش ده‌كات بۆ په‌لاماردانى پێشمه‌رگه‌و ئاسایش، به‌نمونه‌ش له‌ماوه‌ى ڕابردودا به‌هاوكارى حه‌شد، ئێمه وه‌كو پێشمه‌رگه چه‌ند سه‌ركرده‌و قاره‌مانێكى دیارمان له‌ده‌ستدا كه پێمانوایه حه‌شد هه‌موو هاوكاریه‌كى داعشى كردوه بۆ ئه‌و په‌لامارانه".
ش.هـ