چی شتێك هۆكاری مردنی مارادۆنا بووە؟

وەرزش

01/05/2021‌ 856 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پاش چەند مانگێك لەمردنی مارادۆنا، لیژنەیەك لەشارەزایان پەنجەی تۆمەت ئاراستەی كۆمەڵە پزیشكییەكەی ئەو ئەفسانە ئەرجەنتینییە دەكەن.

ڕۆژنامەی لا ناسیۆن بڵاویكردووەتەوە، شارەزایان پێیانوایە كۆمەڵە پزیشكییەكەی مارادۆنا بەبایەخەوە مامەڵەیان لەگەڵ نەخۆشییەكەی مارادۆنا نەكردووە بۆ چارەنوس جێیانهێشتووە.

شارەزایان دەڵێن: ئەگەر پزیشكان مامەڵەیەكی گەنجاویان بەگرنگی پێدانەوە لەگەڵ مارادۆنا ئەنجامبدایە، ناڵێن نەدەمرد، بەڵكو هەلێكی تری پێدەبەخشییەوە بۆ ئەوەی لەژیان بمێنێتەوە.

دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئەستێرەی ئەرجەنتینی‌و خاوەنی مۆندیالی ساڵی 1986 لەتشرینی دووەمی ڕابردوو لەتەمەنی 60 ساڵیدا بەجەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.

ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە