شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی میسر پێنج مەترسیی گەورەی ئاشکراکردووە کە بەهۆی
جگەرەکێشی دایکان و باوکانەوە لەسەر منداڵی شیرەخۆرە درووستدەبێت، کە یەکێکیان
کۆنیشانەی مردنی کوتوپڕی منداڵانە، کە بە لەکوردەوریدا دەوترێت " شەوە
بردنەوەی منداڵان".
وەزارەتەکە لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لیستی ئەو
مەترسیانەی ئاشکراکردووە کە بەمجۆرەیە:
تووشبوون بە شێرپەنجەی
منداڵان
کەمبوونەوەی گەشەی
جەستەیی منداڵەکە
توشبوون بە هەوکردنی سییەکان و هەوکردنی بۆڕییەکانی هەوا
زیادبوونی ئەگەری روودانی کۆنیشانەی مردنی کتوپڕی منداڵی شیرەخۆرە
تووشبوون بە نەخۆشییە دروێژخایەنەکانی وەک رەبۆ و نەخۆشییەکانی گوێ.
لەماوەی رابردووشدا پێگەی "تایمز نیو ناو" وردەکاریی
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکی ئاشکراکردبوو کە دەڵێت بەرکەوتنی منداڵان بە تووتن و
دووکەڵی جگەرە، وایانلێدەکات مەترسیی گەورە بکەوێتە سەر جەستەیان.
لێکۆڵینەوەکە دەڵێت ئەو منداڵانەی بەر دووکەڵی جگەرە دەکەون، دووقاتی
منداڵانی تر مەترسیی ئەوەیان لەسەر داخڵی نەخۆشخانە بکرێن، دەشڵێت لەئێستادا لەکۆی
١٠ منداڵ: ٤ منداڵیان ئەو مەترسییەیان لەسەرە.
و: ئاکۆ ئاڵی