وێنەیەكی دزەپێكراوی مۆبایلی Infinix Note 10 Pro

هەمەڕەنگ

03/05/2021‌ 639 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پێگەو پەڕەكانی تایبەت بەتەكنەلۆژیا دزەیان بەوێنەیەكی سێ ڕەهەندی مۆبایلی Infinix Note 10 Pro كردووە كە خاوەنی چوار كامێرای سەرەكییە.

لەو وێنەیەی دزەی پێكراوە، مۆبایلەكە ڕەنگی وەنەوشەییە، چوار كامێرای سەرەكی هەیەو كامێرای پێشەوەی لەنێو چاڵی ڕونمایە.

پێشبینیدەكرێت كۆمپانیای ئینفنیكس چارەسەركەری Helio G90 بۆ مۆبایلەكە جێگیربكات، هەواڵێكی دزەپێكراو دەڵێت، مۆبایلەكە G90T یان G95ی بەڕامی 8 گێگابایت لەسەردەبێت.

هەروەها باس لەوەدەكەن، بیرگەی ناوەكی مۆبایلەكە 256 گێگابایت دەبێت، دەریچەی بارگاویكردنەوەی مۆبایلە جۆری  type C دەبێت‌و توانای بارگاویكردنەوەی 33 وات دەبێت.

ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە