شارپرێس:
لیژنەیەکی پەرلەمانیی به‌دواداچون بۆ ئه‌و بڕوانامانه ده‌كات كه له‌وڵاتانى ده‌ره‌وه به‌ده‌ستهێنراون، ئەندامێکی لیژنەی پەروەردەو فێرکردن له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش ئاشكرایده‌كات، "لە90%ى ئەو بڕوانامەی لەبواری خوێندنی باڵا بەدەستدەهێنرێن ڕاستەقینە نین"، ده‌شڵێت:"به‌و هۆیه‌وه دۆخی پەروەردەو فێرکردن ڕۆژبەڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات".
ڕیاز مەسعودی ئەندامی لیژنەی پەروەردەو فێرکردن له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بەرۆژنامەی "سەباح"ی نیمچە فەرمی وتوه، "لەدوای ساڵی 2003وه لە90%ى ئەو بڕوانامەی لەدەرەوەی وڵات بەخوێندکارانی خوێندنی باڵا دراون ڕاستەقینە نەبوون، بەڵکو لەڕێگای پێدانی پارەو لەزانکۆ نا دانپێدانراوەکاندا بەدەستهێنراون".
ڕوونیکردۆتەوە، ئەو قەیرانی فێرکردنەی ئێستا لەوڵاتدا دەگوزەرێت، پێویستی بەدانانی ستراتیژێکی تایبەت لەلایەن وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستیه‌وه هەیە تاوه‌كو بتوانێت چارەسەری ئەو پاشەکشەیە بکات کە لەدۆخی پەروەردەو فێرکردن‌دا ڕوویداوە، "بەتایبەتی لەژێر سایەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنادا قەیرانەکە قوڵتربۆتەوە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه‌ده‌كات، له‌زۆرینەی وڵاتان‌و به‌تایبه‌ت له‌مكاته‌دا كه كۆرۆنا ته‌نگى به‌دونیا هه‌ڵچنیوه، لەڕێگای ستراتیژی تایبەتەوە توانیویانە کاریگەرییەکانی ئەو دۆخە لەسەر کەرتی پەروەردە کەمبکەنەوە.
به‌بڕواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، عێراق پێویستی بەدرووستکردنی نزیکەی 10 هەزار خوێندنگەو نزیکەی 10 زانکۆی دیكه هەیە کە هەریەکەیان چەند کۆلێژێکی دیاریکراویان هەبێت، تاوەکو لەوڕێگایەوە ڕێژەی چوونی خوێندکاران بۆ خوێندنی ئەهلیی‌و خوێندنی ئێواران کەمبکرێتەوە.