شارپرێس:
ڕۆژنامە وەرزشییەکانى ئەوروپا بڵاویانکردەوە کە بروسیا دۆرتمۆند بۆ فرۆشتنی هالاند داوای 200 ملیۆن یۆرۆی کردووە.
یانەی بروسیا دۆرتمۆند، دەیەوێت بۆ فرۆشتنی ئیرلینگ هالاند، هەمان ستراتیجی عوسمان دیمبڵی بەکاربهێنێت، کە لەساڵی 2017 ڕووی لە یانەی بەرشەلۆنەکرد.
ئەوکات دۆرتمۆند داوای 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ عوسمان دەکرد، دواتر بە 145 ملیۆن یۆرۆ ڕووی لە بەرشەلۆنە کرد کە نرخێکی خەیاڵی بوو.
یانەکە نایەوێت هالاند بە کەمتر لە 180 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، لە سەردەمی کۆرۆنایشدا هیچ یانەیەک ئامادەنییە ئەو نرخە خەیاڵییە بە یاریزانێک بدات.
ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند، تەمەنی بیست ساڵە و بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەیەوە کە بۆ یانەکەی پێشکەشی دەکات، بۆتە جێگای بایەخی چەندین یانە لەوانە ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و مانچستەر سیتی.