یارانی ئەشکەوت لە ئاوایی ڕەقیمەوە بۆ ئاڤاشین.. یارانی ئەشکەوت چییان کردو تورکیا چی لێکردن؟

ڕاپۆرت

18/05/2021‌ 3488 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یارانی ئەشكەوت لە نێوان ئاوایی ڕەقیم و ئاڤا شیندا، لە ماکسیملیانەوە بۆ سەرحەت لە تەلمیخاوە بۆ جانفیدای کوردیی.

هەموان لە قورئانی پیرۆزدا چیرۆکی یارانی ئەشکەوتمان خوێندۆتەوە، یان لە ڕێگەی فیلمەکەیانەوە بینەری دیمەنەکانی چیرۆکەکە بوین.

لە چیرۆکی یارانی ئەشکەوتدا باس باسی بەگژداچونەوەی زوڵم و نادادی و قبولنەکردنی ملکەچییە بۆ فەرمانرەوایەک کە لەسەر بنەمای سەردەستەو کۆیلە دەیەوێت حوکمی ولاتەکەی بکات.

حوکمێک کە هەرکەس گلەیی هەبێت یەکڕاست کوشتن دەبێتە سزاکەی و جارێکی تر ژیان نابینێتەوە.

هەموان کاتێک چیرۆکێکی گیانفیدایی و وەستانەوە دژی دەسەڵاتداران دەبینتین ماکسیمیلیان و هاورێکانی، سەرەڕۆییەکانی هادەریان و کوشت و بڕی سەربازەکانی ودیمەنەکانی بەردەم ئەشکەوتەکەمان بیردێتەوە، بەڵام پێدەچێت چیرۆکی یارانی ئەشکەوت کۆتایی نەهاتبێت و بە دیوێکی نوێداو بە بەرگێکی نوێوە هەر بەردەوامی هەبێت.

لەگەڵمان بن ئێمە چیرۆکیکێ نوێی یارانی ئەشکەوتتان بۆ دەگێرینەوە کە کتو مت  لەو چیرۆکە دەچێت کە هەموومان پێی ئاشناین.

بەشێک لە میدیا ناوچەیی و جیهانییەکان کە لە نزیکەوە چاودێری دواین ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیایان لە نێو خاکی هەرێم کردوە چیرۆکێک دەگێرنەوە کە باس لە گیانفیدایی و خۆ بە قوربانی کردنی ٧ گەریلا دەکات لە یەکێک لە چیاکانی هەرێمی ئاڤاشین کە لە نێو ئەشکەوتێکدا ژیانیان کۆتایی هاتوە.

مام ڕەشۆ ناوی ئەو چیایەیە کە دەکەوێتە هەرێمی ئاڤاشین کە لە بنارەکەیدا هەردوو ڕوباری ئاڤاشین و باسیان یەکدەگرن و ناوی چیاکە لە ناوی ئەو هاولاتیەوە هاتوە کە سوپای تورکیا پێش ٢٤ ساڵ لە فرۆکە فڕێی دایە خوارەوە لە بەر ئەوەی ئامادە نەبوو سیخوریی بۆ بکات.

بەشێكی ئەم  چیایە مەنزڵگەو سەنگەری حەوت گەریلا بوو، ئەوان خەڵكی كرماشان، شرناخ، قامشلۆ بوون، لەم چیاییە لە ئەشكەوتێكدا پاسەوانی جوانی سروشت بوون.

بە پێی ڕاپۆرتێکی تایبەتی میدیا جیهانیەکان شەوی ٢٤ی نیسان بەرەورووی هێرشێكی نابەرابەر بوونەوەو بە دەیان ناپاڵم و تۆپ و كاتیۆشا و هاوەن هێرشكرایە سەریان.

ڕاپۆرتەکە نوسیویەتی ئەوان خەمیان نەبوو، كون بەكونی چیاكەو بست بەستی هەردەكانی شارەزا بوون، چەند ساڵێك بوو بۆخۆیان بە چنگ و كەرەستەی سەرەتایی ئەشكەوتێكیان بۆ خۆیان دروست كردبوو تا بەرگەی بێرەحمی ئەو بۆمب و ناپاڵمانە بگرێت، كە چاوەروانیان دەكرد رۆژێك بەسەریاندا ببارێت،  بەڵام ئەم جارە تەنیا ناپاڵم و بۆمب نەبوو بە سەدان سەربازی مەشق پێكراو لەكۆپتەروە دابەزێنران، هەروەک چۆن کاتی خۆی هادەریان هەموو سوپاکەی کۆکردەوە بۆ هێنانە دەرەوەی یارانی ئەشکەوت لە نیو ئەشکەوتەکەدا.

 بەڵام پێچەوانەی یارانی ئەشکەوت کە ئەوان بەخەوتویی و بە نوری چاویان ڕوبەڕوی سوپاکە بونەوە ئەمان هاتنە دەرەوە و بەتەقەی تفەنگەكانیان دڵی میوانی ناوەختیان داخورپاند.

 ئەوان بێ باك لەمەرگ و بەئیرادەی ژیانەوە بەرگریان دەكرد، ئیتر سات لای ئەوان ئەو ساتەیە بۆنی باروت و گرمەی ناپاڵم قەرەوڵی تفەنگەكانیان دەكاتە سەرو سنگی هەموو ئەوانەی بەرۆحی شەرنگێزیەوە لەجوانیەكانی ئەو سروشتە دەروانن، شەر درێژەی كیشا  ئەوان دار و بەردی ئەو شوێنەیان باش دەناسی و دەیانزانی چۆن شەڕ بكەن.

 لە یەكەم پێكداداندا  تەرمی دەكەسیان كەوتە بەردەست بەڵام دەشیانزانی زۆر لەوە زیاترن، بۆیە پشتی خۆیان بە ئەشكەوت و تونێلەكان قایم كرد. 

 ماڵپەرەکە نوسیویەتی دووبارە زرمەی  ناپاڵم هات، فرۆكەكان بەئاسمانەوە وەك زەردەواڵە دەخولانەوە، كە دەنگی تەقەی ئەوان بێدەنگ بوو،  جارێكی تر لەشكر لە ئاسمانەوە باری بە سەریاندا، ئەوان لەبن بەردەكانەوە سەیری ئەو دیمەنەیان ئەكرد، خۆیان ئامادەدەكرد بۆ خولێكی تری بەرگری لەماڵۆچكەكەیان، نە سەربازەكان دەستبەرداری هێرش دەبوون و نە ئەمانیش دەستبەرداری بەرەنگار بوونەوە.

دەرۆژی رەبەق توركەكان هێزیان هێنا و شەورۆژیان كرد بەیەك، فرۆكەكان بۆردومانیان ئەكرد و تۆپ و هاوەنەكان بنبەرد بە بنبەرد بەدوای ژیاندا دەگەران تا بیتاسێنن،  لەئاواساتێكدا بەرگریی سەخت بوو، بەڵام بۆ ئەوان جگە لە بەرگریكردن هیچ شتیكی تر مانایەكی نەبوو هیچ رێگەیەکی تریان لە بەردەمدا ئاوەڵا نەبوو.

 بۆیە بریار ئەوە بووپێکەوە بەرگری بکەن تا کۆتایی رێگەکە، بۆیە پلەدارەكانی سەربازی تورك هاتنە ناو شەرەكەوە، نەیاونویست چیتر لەوە زیاتر سەربازەكانیان بەكوشت بدەن، پەنایان بۆ ئەورۆبۆتە سەربازیانە برد،كە خولسی ئاكار لەبەریتانیاوە بۆ ئەم ئۆپراسیۆنەی هێنابوو،  چەند رۆژ بوو خەو نەچووبوە چاوی گەریلاكان، بەڵام خەویان لە لەشكری توركیش زراندبوو، دوای رۆبۆت سەگە ڕاهێنراوەکانیان هێنایە دەرگای ئەشكەوتەكە بەبۆمبەوە ناردیانە ناو قوڵایی ئەشكەوتەكە، قوروسكەی سەگ و  دەنگی سەربازەكان تێكەڵ بو.

  ماڵپەرەکە نوسیویەتی دواچارەیان گازی كیمیایی بوو، ئەشكەوتەكە پركرا لەگازی ژەهراوی ، بە بێ ئەوەی لە هیچ سڵ بكەنەوە، ئەشكەوتەكەیان پڕ كرد لە گازی ژەهراوی تابتوانن بچەنە  ژورەوە..

فەرمانداری ئەم شەڕە دوو كەس بوون، كوڕێك و كچێك، هەردووكیان خەڵكی جولەمێرگی باكووری كوردستان، بە ناوەكانی سەرحەد و روكەن. پێنج گەنجی دیکەش، لە كرماشانەوە خەبات، لە ئامەدەوە كاموران، لە شرناخەوە، ساریا، لە حەسەكەوە جانفیدا و لە قامیشلۆشەوە زەفەر. 

تا دوا هەناسە  شەڕیان كرد و سەنگەریان چۆڵ نەكرد و بوون بە یارانی ئەشكەوتی سەردەمی نوێ و تەرمەکانیان هەر لەنێو ئەشکەوتەکە مایەوە.

ئەمە چێرۆکی ٧ گەنجی چوار پارچەی کوردستان بوو کە لە میدیا جیهانیەکان بەشێوەیەکی بەربڵاو باس دەکرێت و بونەتە هێمای بەرگری و مانەوە تا دوا هەناسەی ژیانیان.

بەپەلە