مۆنت باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی یانەی چێڵسی بوو

وەرزش

18/05/2021‌ 173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ماسۆن مۆنتی ئینگلیزی و یاریزانی یانەی چێڵسی، خەڵاتی یاریزانی وەرزیی بۆ ساڵی 2020-2021 ی یانەی چێڵسی پێبەخشرا.

پێگەی فەڕمی یانەی چێڵسی نوسیویەتی، خەڵاتەكە پێش یارییەكەی ئەمڕۆی نێوان چێلسی و لیستەر سیتی لە یاریگای ستاندفۆرد بریدج بە مۆنت دەدرێت.

پێگەی چێڵسی ئاماژەی بەوە كردووە، ڕاپرسییەك بۆ باشترین یاریزانی 9 مانگی ڕابردوو دانراوە، مۆنت زۆرترین دەنگی هاندەرانی بەدەستهێناوە.

پێگەی یانە لەندەنییەكە دەڵێت، لە ژێر ڕاهێنەرێتی لامپارد و تۆخێل كە ئەمساڵ ڕاهێنەری یانەكە بوون، مۆنت باشترین ئاستی تاكە كەسی پێشكەش كردووە و زیاتر لە هەر یاریزانێكی تر یاری كردووە.

چێڵسی لە ڕیزبەندی چوارەمی خولی ئینگلیزییە و خاوەنی 64 خاڵە وهێشتا دوو یاری ماوە، هەروەها لە یاری كۆتایی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپایە بەرامبەر مانچستەر سیتی كە لە 29ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

ڕەنج ڕەسوڵ