کاتژمێرە زیرەکەکەی "هایلۆ" بۆ مەلەکردنیش گونجاوە

هەمەڕەنگ

05/06/2021‌ 595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای "هایلۆ"ی چینی کاتژمێرێکی زیرەکی RS3ی نوێی دەرکردووە کە تا پەستانی 5 ATM بەرگەی ژێرئاوکەوتن دەگرێت، بەمەش وادەکات یەکێک بێت لەو کاتژمێرانەی کە بۆ مەلەکردن شیاوبێت.

کۆمپانیا چینییەکە رایگەیاندووە کە کاتژمێرە زیرەکە نوێکەیان شاشەیەکی جۆری  AMOLED هەیە کە بەدەستلێدان کاردەکات‌و قەبارەکەی 1.2 ئینچەو کوالێتی خستنەڕووی 390 × 390 پێکسڵە، جگەلەوەی بۆدی کاتژمێرەکە لەئەلەمەنیۆن دروستکراوە.

سەبارەت بەتایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی تر، باس لەوەکراوە کە کاتژمێرەکە پشت بەتەکنیکی Bluetooth 5.0 دەبەستێت‌و دەتوانرێت نۆتیفیکەیشن‌و نامەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەسەر پیشان بدرێت.

کاتژمێری زیرەکیی RS3ی نوێ دەتوانێت بەدرێژایی ڕۆژ تێکراِی لێدانەکانی دڵ بپێوێت‌و لەڕێگای سێنسەرێکەوە تێکرای ئاستی ئۆکسجینی ناو خوێن بخوێنێتەوە.

سەبارەت بەتوانای پاترییەکەی ئەوە دەگاتە ٢٣٠ میللی ئەمپێر لەکاتژمێرێکدا کە دەتوانێت بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ کار بەکاتژمێرەکە بکات.

و: ئاکۆ ئاڵی