شارپرێس:
شاندێكى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى گفتوگۆى هونه‌رى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایی عێراق چونه‌ته‌وه به‌غداو كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ستى پێكردوه.
میدیاى فه‌رمى یه‌كێتى بڵاویكرده‌وه، شاندێك له‌هه‌رێمه‌وه ئه‌مرۆ چونه‌ته به‌غداو گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ده‌ستى پێكردوه‌ته‌وه‌و كۆبونه‌وه‌كه‌یان تایبه‌ته به یه‌كلایكردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێم له پرۆه بودجه‌ى ساڵى 2021 عێراق.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، شانده‌كه‌ى هه‌رێم پێكهاتون له وه‌زیرى دارایی و وه‌زیرى هه‌رێم بۆكاروبارى به‌غداو سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى و لیژنه‌یه‌كى هونه‌رى.
زیاتر له 65 رۆژتێپه‌ڕ ده‌بێت له عێراق بودجه په‌سه‌ندكراوه به‌ڵام تائێستا پشكى هه‌رێم نه‌نێردراوه ئه‌گه‌رچى له‌رۆژى په‌سه‌ندكردنى بودجه جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند له‌ماوه‌ى 30 رۆژدا بودجه جێبه‌جێده‌كرێت و پشكى هه‌رێم ده‌نێردرێت.
ئ.ق