ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا لەئەگەری بۆردومانکردنى کەمپی مەخمور

کوردستان

10/06/2021‌ 3503 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نوێنەرى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دوێنێ بەڕونی بە بەرپرسە تورکەکانی راگەیاندوە، کە ھەر ھێرشێک ھاووڵاتیانی مەدەنی بکاتە ئامانج لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور پێشێلکرنی یاسا نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤە.

ليندا تۆماس گرينفيڵد، نوێنەرى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دوێنێ بەڕوونی بە بەرپرسە تورکەکانم وت کە ھەر ھێرشێک ھاووڵاتیانی مەدەنی بکاتە ئامانج لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور پێشێلکرنی یاسا نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو زۆر نیگەرانە لەو توندوتیژیانەی کە لە نزیک کامپەکە ڕویاندا. داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکات کە ڕێز لە مافەکانی پەنابەران بگرن. 

لەسەرەتای ئەم مانگەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، کەمپی مەخمور بەلای ئەوانەوە هیچی کەمتر نییە لە قەندیل و بۆتە لانە بۆ پێگەیاندنى گەریلا بۆ پەکەکە، بۆیە بەم زوانە چارەسەرى دەکەن.