شارپرێس:
ڕاوێژكارى یاسایى پێشوى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان داوایه‌كى به‌په‌له ئاراسته‌ى حزبه‌كه‌یی‌و دوو له‌وه‌زیره‌كانى حزبه‌كه‌ى له‌كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات سه‌باره‌ت به‌پرسێكى مه‌ترسیدار، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ دڵنیایى بادینان‌و گشت خاكى كوردان‌و ڕه‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كان، پێویسته یه‌كێتى وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى لابێت".
سمكۆ ئه‌سعه‌د ڕاوێژكارى یاسایى پێشوى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى یاسایی له‌وتارێكدا كه له‌به‌شى (قه‌ڵه‌مى ڕۆژ)ى شارپرێس بڵاوبۆته‌وه نوسیویه‌تى:"داگیركاریى، ته‌نها له‌شكركێشى‌و كرده‌وه‌ى سه‌ربازى‌و چۆڵكردنى دێهاتى ناوچه به‌ئامانجگیراوه‌كان نییه، داگیركاریى، جێبه‌جێكردنى ئه‌و ئامانجانه‌یه كه ده‌وڵه‌تێك له‌شكركێشى له‌پێناودا ئه‌كات".
به‌وته‌ى سمكۆ، "هه‌موان ئه‌زانن، به‌تایبه‌ت به‌رپرسه باڵاكانى هه‌رێم، له‌شكرى تور‌كان له‌كوێى هه‌رێم دامه‌زراون‌و ئه‌یانه‌وێت تا كوێ بڕۆن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رسوڕمان‌و له‌سه‌ر وه‌ستانه ئه‌وه‌یه، هه‌ر وڵاتێك، له‌ناوچه‌ى شه‌ڕو پێكدادانى سه‌ربازى‌و له‌كاتى بوونى له‌شكرێكى بێگانه، پرۆژه‌ى ستراتیجى گه‌وره، له‌ده‌وروبه‌رى ناوچه‌كانى ئه‌و له‌شكره ڕاناگه‌یه‌نێت، تا زیان به‌پڕۆژه‌كه‌و گیانى سه‌ركارانى نه‌گات".
وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت:"له‌ناوه‌ڕاستى مانگى 5ى 2021، وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم خشته‌ى دروستكردنى 9 به‌نداوى له‌سنوورى سێ پارێزگاى هه‌رێم (دهۆك، هه‌ولێرو سلێمانى) ڕاگه‌یاند، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێم، ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه، هه‌رسێ به‌نداوه‌كه‌ى سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌ناوه‌كانى (دێره‌لوك، باكرمان‌و باسێ) كه له‌ته‌واوبونیاندا ڕووبه‌رى (10 هه‌زارو 630 كیلۆمه‌تر دووجا)ى خاكى هه‌رێم به‌ئاو دائه‌پۆشن له‌ئێستادا ناوچه‌ى سه‌ربازى له‌شكرى توركانه، سه‌ربازگه‌و جبه‌خانه‌ى ئه‌و له‌شكره له‌و ناوچانه جێگیركراون".
له‌و ڕوه‌شه‌وه داواى له‌یه‌كێتى كردوه، بۆ دڵنیایى بادینان‌و گشت خاكى كوردان، بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كان، پێویسته یه‌كێتى وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى لابێت، ئایا به‌رپرسانى باڵاى بڕیاربه‌ده‌ست دڵنیان له‌وه‌ى شوێنى ئێستا‌و ئاینده‌ى به‌نداوه‌كان (دواى پڕبوونى) ناكه‌ونه ژێر ڕكێفى له‌شكرى داگیركه‌ر، یان ئایا سه‌ردانى شوێنى دروستكردنى ئه‌و به‌نداوانه كراوه تا بزانن ده‌كه‌وێته كوێى سه‌ربازگه‌كانى ئه‌و له‌شكره، ئایا دیمه‌نى دواى ته‌واوبونى ئه‌و به‌نداوانه‌یان دێته به‌رچاو له‌پاڵ مانه‌وه‌ى كۆى ئه‌و سه‌ربازگانه؟
سمكۆ ئه‌سعه‌د داوایكردوه، "بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێتى به‌شدارنه‌بێت له‌ئه‌گه‌رى بوونى پلانێك بۆ داگیركاریى بادینان، با داوا له‌به‌ڕێز وه‌زیرى كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانى ئاو‌و به‌ڕێز وه‌زیرى پلاندانان بكات، سه‌ردانى شوێنى ئه‌و سێ به‌نداوه بكه‌ن‌و له‌دانیشتوانى گونده‌كانى ئه‌و شوێنانه بپرسن سه‌ربازگه‌كان ده‌كه‌ونه كوێى ئه‌و به‌نداوانه، چ له‌ئێستادا، چ له‌دواى پڕكردنى، هه‌روه‌ها داوا له‌هه‌ردوو وه‌زیرى به‌ڕێز بكرێت، به‌بڕیارى ده‌ستبه‌كاربوون له‌دروستكردنى ئه‌و سێ به‌نداوه‌ى بادیناندا بچنه‌وه، تا دواى له‌شكركێشى".
ده‌شڵێت:"داوا له‌هه‌ردوو وه‌زیرى به‌ڕێز بكرێت، دڵنیابن له‌پێگه‌ى جوگرافى یه‌كێك له‌و سێ ناوچه‌یه كه (باكرمان)ه، ئایا ده‌كه‌وێته سنوورى كارگێڕى هه‌رێمى كوردستان یان ده‌كه‌وێته سنورى كارگێڕى پارێزگاى (نه‌ینه‌وا ـ موسڵ) بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن خۆیان له‌لێپرسینه‌وه‌ى (ده‌وڵه‌تى عێراق) به‌دووربگرن".