شارپرێس:
دوو كه‌سایه‌تى
له‌عێراقدا یه‌كێك له‌باشور ئه‌وی تر له‌باكور ده‌یانه‌وێت به‌هاوكارى هێزێكى كاریگه‌رى
ناوه‌ڕاست واته (سوننه‌كان) جڵه‌وى حوكمڕانى له‌چوارساڵى داهاتوى عێراق بگرنه‌ده‌ست...
ئه‌و هێزانه كێن؟
سه‌در له‌باشور
بارزانى له‌باكور
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه
له‌باشور تا ناوه‌ڕاستى عێراق موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ هه‌ر هاوپه‌یمانیه‌ك بوبێت بڕیارى
یه‌كلاكه‌ره‌وه لاى ئه‌و بوه‌و هه‌ركه‌سولایه‌نێكیش داواكاریه‌كانى به‌جێنه‌گه‌یاندبێت
ڕاسته‌وخۆ شه‌قامى له‌دژى جوڵاندوه.
موقته‌دا سه‌در
به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كى ئاینى شیعى عێراق بوه‌و خۆى به‌كه‌سێك به‌جێبه‌جێكارى
په‌یڕه‌وانى ئاینى ئیسلام له‌مه‌زهه‌بى شیعه ده‌زانێت، لایه‌نگرانى هه‌میشه ئه‌وانه‌ن
كه ته‌نها ئاین‌و وته‌ى رێبه‌ره‌كه‌یان كه سه‌دره به‌سه‌رچاوه‌ى چاره‌سه‌ركردنى
كێشه‌كان ده‌زانن.
موقته‌دا سه‌در
به‌جوڵاندنى هه‌ست‌و سۆزى ئاینى لایه‌نگرانى هه‌میشه خۆى وه‌ك كه‌سێكى پاك‌و دور
له‌هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵى‌و تاڵانیه‌ى له‌عێراق ڕوده‌دان وێناكردوه، بۆیه تائێستا
وه‌ك فریادڕه‌س لێى ده‌ڕوانرێت.
سه‌در له‌هه‌موو
ئه‌و هه‌وڵانه‌ى داویه‌تى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه تائێستا سه‌ركه‌وتونه‌بوه‌و
به‌چونه به‌ره‌ى بارزانى، دڵى دۆسته ئێرانیه‌كانى لێڕه‌نجاندوو هه‌رزوو ئێران هه‌وڵیدا
هاوپه‌یمانیه‌ك له‌به‌رانبه‌ر هاوپه‌یمانى سه‌درو بارزانى دروستبكات.
له‌باكوریش واته
له‌هه‌رێمى كوردستان پارتى خۆى به‌گه‌وره‌ترین حزبى هه‌رێمى كوردستان‌و عێراقیش ده‌زانێت‌و
سه‌رۆكه‌كه‌شى واته مه‌سعود بارزانى به‌هه‌ڵگرتنى دروشمى نه‌ته‌وه‌یی تا چه‌ند ساڵى
ڕابردوو توانیى وه‌ك كه‌سى یه‌كه‌مى كوردستان‌و ئاڵا هه‌ڵگرى سه‌ربه‌خۆیی خوازان خۆى
وێنا بكات، به‌ڵام له‌ساڵى 2017و ئه‌نجامدانى ریفراندۆم‌و ئه‌و شكستانه‌ى به‌دوایداهات
وایكرد ئه‌وه‌ى بارزانى ده‌یویست بۆى نه‌چوه‌سه‌رو دواجار ئه‌وه‌ى بینیمان ده‌سه‌ڵاته‌كانى
بارزانى به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى تر‌ى هه‌رێمدا دابه‌شكران.
دواتر بارزانى به‌وروژاندنى
دروستكردنى مه‌رجه‌عیه‌ت‌و ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى هه‌وڵیدا بێته‌وه مه‌یدان‌و
به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان له‌ناوخۆدا ئه‌م بابه‌ته‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌و به‌و ڕكابه‌ریه‌ش
كه كاندیده‌كه‌ى به‌رانبه‌ر د.به‌رهه‌م ساڵح كردى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق‌و
ده‌رنه‌چونى كاندیده‌كه‌ى، بۆى ده‌ركه‌وت كه پێویستى به‌وه‌یه به‌هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ
لایه‌نه عێراقیه‌كاندا بچێته‌وه.
بارزانى ئێستا
ده‌یه‌وێت یاریه‌ك بكات.. چاره‌نوسه‌كه‌ى نادیاره... یاریه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئایا
بارزانى سه‌در به‌ته‌واوى ده‌كاته دۆستى ڕۆژئاوا‌و له‌ئێرانى دورده‌خاته‌وه یان
به‌رده‌وامبون له‌م یاریه بارزانى تاكه پشتیوانى به‌هێزى ئه‌مریكاو ئه‌وروپا له‌عێراق‌و
هه‌رێم ده‌چێته‌وه خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا.
شاندێكى پارتى
سه‌ردانى ئێرانى كرد، ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه بۆ بێده‌نگكردنى ئه‌و گروپه شیعیه
چه‌كدارانه‌یه كه له‌لایه‌ك به‌دۆستى سه‌درو له‌لایه‌كى تر به‌دۆستى ئێران ده‌ناسرێن‌و
پێده‌چێت پارتى له‌ڕێگه‌ى سه‌دره‌وه نه‌یتوانیبێت وا له‌و گروپه چه‌كدارانه بكات
كه هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر هه‌ولێر ڕابگرن.
ئێستا بارزانى‌و
سه‌در له‌به‌ره‌یه‌كدان ده‌یانه‌وێت له‌ئێستاوه سه‌رۆكه‌كانى حكومه‌ت په‌رله‌مان‌و
سه‌رۆكۆمار له‌نێو خۆیان دابه‌شبكه‌ن، به‌ڵام نه‌یاره‌كانیان كه یه‌كێتى مالیكى‌و
عامرى‌و عه‌بادیه هه‌روا ده‌سته‌وه‌ستان ده‌وه‌ستن؟
نه‌خشه‌ى سیاسى
له‌عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان له‌گۆڕانێكى زۆر خێرادایه‌و پێشتر شیعه له‌نێو خۆیان
كورد له‌نێو كوردستان‌و سونه له‌ناوه‌ڕاست هاوپه‌یمانیان له‌ناوچه‌كانى خۆیان
دروستده‌كرد ئێستا بێ متمانه‌یى حزبه‌كان گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ك ئه‌و حزبه‌ى له‌زاخۆ
زۆرترین نفوزى هه‌یه له‌برى سلێمانى له‌گه‌ڵ حزبێك هاوپه‌یمانى ده‌كات كه له‌به‌سره
زۆرترین لایه‌نگرو ده‌نگده‌رى هه‌یه.