شارپرێس:
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌و داهاته‌ى هه‌یه داهاتى ئه‌م حكومه‌ته‌یه‌و وه‌زیرى دارایی ئه‌م حكومه‌ته‌ش نه له‌یه‌كێتیه‌و نه له‌پارتیه، كه‌واته داهاتى كوردستان له‌ده‌ستى سه‌وزو زه‌رددا نییه، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕانیش هاته‌ده‌نگ‌و ده‌ڵێت:"وه‌زیرى دارایی به‌رپرس نییه له‌نه‌دان‌و لێبڕینى موچه"، سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش وه‌ڵامى هه‌ردوو سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه ده‌داته‌وه‌و ئاشكرایده‌كات، "هیچ وه‌زیرێك له‌په‌رله‌مان به‌ده‌ر نییه له‌بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران‌و هه‌ر بڕیارێك بدرێت، بڕیارى سه‌رجه‌م هێزه پێكهێنه‌ره‌كانى ئه‌م كابینه‌یه‌ى حكومه‌ته".
له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستاندا، زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان داواى له‌سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرد، هه‌موو ئه‌و ده‌سته‌واژانه له‌پرۆتۆكۆل بسڕدرێنه‌وه كه كۆبونه‌وه‌ى حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانیان به‌شانۆیی ناوبردوه، وه‌كو ئه‌و وتى:"له‌ماوه‌ى 18 كاتژمێردا 12 كاتژمێر په‌رله‌مانتاران پرسیاریان له‌تیمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد، بۆیه ناكرێت بوترێت شانۆیی".
باسى له‌وه‌شكرد، 96 په‌رله‌مانتار له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت قسه‌یكردو پرسیاریان ئاراسته‌ى تیمى حكومه‌ت كرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ناوى زۆنى سه‌وزو زه‌رد له‌م په‌رله‌مان‌و حكومه‌ته‌دا بهێندرێت.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى وتى:"ئه‌و داهاته‌ى هه‌یه داهاتى ئه‌م حكومه‌ته‌یه‌و وه‌زیرى دارایی ئه‌م حكومه‌ته‌ش نه له‌یه‌كێتیه‌و نه له‌پارتیه، كه‌واته داهاتى كوردستان له‌ده‌ستى سه‌وزو زه‌رددا نییه".
دواتر گوڵستان سه‌عید سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له‌وه‌ڵامى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتیدا ڕایگه‌یاند، "ئه‌و قه‌یرانه‌ى هه‌یه‌و حكومه‌ت ناتوانێت موچه دابه‌شبكات، وه‌زیرى دارایی نییه، به‌ڵكو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه كه به‌كۆى ده‌نگ بڕیار له‌لێبڕینى موچه ده‌دات، هۆكاره‌كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه خۆى ته‌مویلى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌كات بۆ دابه‌شكردنى موچه".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌گه‌ر كاك زانا شانازى ده‌كات به‌وه‌ى وه‌زیرى دارایی نه له‌یه‌كێتیه‌و نه له‌پارتیه‌و ئه‌و وه‌زیره هۆكاره بۆ لێبڕین‌و نه‌دانى موچه‌و ئاڵاوه له‌هه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌وه‌كه‌وه، ئه‌وه من یه‌كه‌م كه‌سم داواى ئه‌وه‌ده‌كه‌م، متمانه‌ى لێ بسه‌ندرێته‌وه".
دواى ئه‌و په‌یامه‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان، په‌رله‌مانتارانى پارتى ناڕه‌زاییان نیشاندا‌و داوایان له‌سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرد ڕێگه‌یان پێبدات وه‌ڵامى بده‌نه‌وه‌و سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش ڕێگه‌ى به‌وكاره نه‌دا.
له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردوو هه‌ڵوێسته‌كه‌دا د.ڕێواز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، "بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆده‌نگی‌و هاریكارییه‌و هیچ لایه‌نێكى لێ به‌ده‌رنییه، ئه‌گه‌ر ئه‌م كابینه‌یه‌و ئه‌وانى پێشتریش شانازیه‌كیان هه‌بێت، بۆ هه‌موو هێزه پێكهێنه‌ره‌كانه، واته هه‌مویان به‌بێ جیاوازى لێى به‌رپرسیارن‌و به‌شدارن تێیدا".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌گه‌ریش هه‌ر وه‌زیرێك له‌م كابینه‌یه بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى به‌دڵ نییه‌و له‌گه‌ڵیدا نییه، ئه‌و ده‌یان میكانیزم‌و ڕێگه هه‌یه كه هه‌م به‌ڕاى گشتى ڕابگه‌یه‌نێت‌و هه‌میش به‌په‌رله‌مانى كوردستانى بگه‌یه‌نێت كه ئه‌و به‌رپرسیارێتى هه‌ڵناگرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌یبینین هه‌موو هێزه پێكهێنه‌ره‌كانى حكومه‌ت به‌رپرسیارێتى هه‌ڵده‌گرن.
ش.هـ