قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشەکانی هەولێر ئاشکراکرد

کوردستان

08/07/2021‌ 555 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

قوباد تەڵەبانی ڕایگەیاند، "هێرشەكان بۆسەر فڕۆكەخانەی هەولێر، پێشێلكردنی سەروەری عێراقە".


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی وتوە، "بەئامانجگرتنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو نێردە دیپلۆماسییەكان كارێكی تیرۆریستییەو خزمەت بەئەجێنداو بەرژەوەندی تەسكی ئەو لایەنانە دەكات كە لەپشت هێرشەكانەوەن".

دەشڵێت:"پێویستە هەوڵەكان لەنێوان دەزگا ئەمنییەكانی بەغداو هەرێم یەكبخرێن بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییانە كە پێشێلكردنی سەروەری عێراقە".

بەوتەی قوباد تاڵەبانی، "ئەو لایەنانەی لەپشت ئەم دەستدرێژیانەوەن مەترسی‌و ئاكامی ئەمجۆرە هێرشانە نازانن‌و جگە لەبەرژەوەندیی‌و ئەجێندای خۆیان هیچ شتێكی تر نابینن".