هواوی بە مۆبایلێك دەگەڕێتەوە بۆ پێشبڕكێی ئامێرە هۆشمەندەكان

هەمەڕەنگ

22/07/2021‌ 181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای هواوی بەم نزیكانە مۆبایلێكی نوێ رادەگەیەنێت و پێشبینیدەكرێت ركابەری مۆبایلە هۆشمەندەكانی جیهان بكات.

مۆبیلی Maimang 10 SE خاوەنی شاشەیەكی جۆری IPS دەبێت بە قەبارەی 6.51 ئینج و وردیی پیشاندانی (1600/720) پێكسڵ هەروەها توانای نوێبوونەوەی 60 هێرتز دەبێت.

چارەسەركەری Quаlcomm Snаpdragon 480 ی نەوەی هەشتەم بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، رامی مۆبایلەكە 6 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 128 گێگابایت دەبێت.

مۆبایلە نوێیەكەی هواوی خاوەنی 3 كامێرای سەرەكی دەبێت بە توانای (13+2+2) مێگاپێكسڵ، كامێرای پێشەوەی 8 مێگاپێكسڵ و توانای ناسینەوەی روخساری دەبێت.

پاتری مۆبایلەكە 5000 میلی ئەمپێر و لە جۆری تایپ  C دەبێت، هەروەها پێشبنی دەكرێت نرخی مۆبایلەكە لە بازاڕەكانی جیهان 250 دۆلار بێت.

رەنج رەسول