تۆمه‌تبارێك لە هەولێر به‌ 3 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرا

کوردستان

22/07/2021‌ 200 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ تۆمه‌تبارێك به‌ 3 كیلۆی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا، كه‌ دوو كیلۆ و  پێنج سه‌د گرام له‌ جۆری( تلیاك)  و (500)  پێنج سه‌د گرام  له‌ جۆری( كریستاڵ)  بووه‌.


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژەى بەوە کردوەن تۆمه‌تبار ( ع،و،س) له‌ سنوری وه‌رتێ له‌ پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیر كراوه‌ و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانه‌ .


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، روونیکردوەتەوە کە تۆمه‌تبار ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌و  په‌ڕاوی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

بەپەلە