شارپرێس:
دواى كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركران‌و وته‌بێژى حكومه‌تیش ورده‌كارییه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "زیاتر كۆرۆنا ته‌شه‌نه بسه‌نێت، ئه‌گه‌رى ڕاگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتوچۆ كراوه ده‌بێت له‌به‌رده‌مماندا"، ده‌شڵێت:"به‌بێ وه‌رگرتنى ڤاكسین‌و تێستى 48 كاتژمێریی، ڕێگه به‌هاتنى هیچ گه‌شتیارێك نادرێت".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "دۆخه‌كه مه‌ترسیداره‌و ڕێژه‌ى توشبوان له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه، بۆیه ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك بڕیارى ده‌ركران، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكیش له‌به‌رچاو گیراوه".
وتیشى:"به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ى ڕابردودا سه‌ربارى داواكارى بۆ پابه‌ندبون، به‌ڵام خه‌ڵك پابه‌ند نه‌بون، بۆیه ئێمه ناچارین وه‌كو حكومه‌ت ڕێكاره‌كان توندتر بكه‌ین‌و به‌و ئاراسته‌یه ببرێت كه هاوڵاتیان ناچاربكرێن به‌پابه‌ندبون".
به‌وته‌ى جوتیار عادل، "ئێستا دۆخى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌هۆى كۆرۆناوه، له‌ڕه‌نگى نارنجیدایه، ئه‌گه‌ر بگاته سور، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ڕێكارى توندتر وه‌رده‌گرین ته‌نانه‌ت قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتیش له‌به‌رده‌ستماندا كراوه ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى وت:"له‌سبه‌ینێوه بڕیاره‌كان ده‌چنه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه بریتین له‌وه‌ى،
پێویسته شوێنى ئاینى‌و مۆڵ‌و چێشتخانه‌كان‌و هه‌موو شوێنه گشتیه‌كان، كارمه‌نده‌كانیان ناچار به‌وه‌رگرتنى ڤاكسین بكرێن، هاوكات پێویسته سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ڤاكسین وه‌ربگرن‌و فه‌رمانبه‌رانیش به‌ده‌مامكه‌وه ده‌وامبكه‌ن".
وته‌بێژى حكومه‌ت زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى:""به‌بێ وه‌رگرتنى ڤاكسین‌و تێستى 48 كاتژمێریی، ڕێگه به‌هاتنى هیچ گه‌شتیارێك نادرێت بۆ هه‌رێمى كوردستان، هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش تێستى ساخته‌ى پێبێت بۆ گه‌شتیاره‌كانى، ئه‌وا له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌چێته لیستى ڕه‌شه‌وه‌و ڕێگه‌ى هاتنه ناوه‌وه‌ى بۆ هه‌رێم پێ‌نادرێت، هه‌روه‌ها دانانى پرسه‌ش قه‌ده‌غه‌یه‌و ئیجرائات له‌به‌رامبه‌ریدا وه‌رده‌گیرێت".