شارپرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە شاری بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا و بەڕێوەبەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونه‌ته‌وه بۆ باسکردن لە پرسی ئازادی رادەربرین له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
د.غالب محمد عه‌لی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، لە سەر داوای باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لەگەڵ نوێنەری هاوپەیمانی فەتح و نەصر پێکەوە به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه تێیدا پرسی ئازادییەکان و پرسی هەڵبژاردن و مەترسییەکانی دوای کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئه‌و وڵاته گفتوگۆیانكردوه.
د. غالب ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، پەیامی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ئازادیخوازانیان گەیاند و هانیانداون کە لە پشتیوانیکردنی ئازادی ڕادەربرین پاشەکشە نەکەن و لەبری پشتیوانیکردنی بنەماڵە گەندەڵەکانی کوردستان، پشتیوانی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربرین بکەن چونکە دواجار ئەوەی ئەمێنێتەوە خەڵکە.
له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان و له زیندانكردنی چالاكوانه‌كان به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆسه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین وێنا ده‌كرێت و ئازادیخوازان له‌هه‌وڵدان به دروستكردنی فشار وا له حكومه‌ت بكه‌ن نه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ماف و ئازادیه‌كان.
ئ.ق