شارپرێس:
پارێزه‌رى دۆسیه‌ى گیراوانى بادینان ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ دوو چالاكوانى دیكه‌ى بادینان له‌دادگاى دوى هه‌ولێر دادگایی ده‌كرێت، "ده‌شڵێت:"سه‌ربارى واده‌ى دادگاییكردنیان، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بۆ سه‌لماندنى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ڕوبه‌ڕویان كراوه‌ته‌وه".
هه‌رێم ڕه‌فعه‌ت پارێزه‌رى دۆسیه‌ى گیراوانى بادینان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، ساڵى 2020 ژماره‌یه‌ك چالاكوان‌و ڕۆژنامه‌نوسى بادینان كه 11 كه‌سن ده‌ستگیركران سه‌ره‌تا ئاراسته‌ى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاسایش كران، دواتر به‌بێ ئاماده‌بونى پارێزه‌ر په‌ڕاوه‌كانیان له‌ئاسایش ته‌واوكراو ئاراسته‌ى دادگاى دوى هه‌ولێر كرا.
وتیشى:"ئه‌مڕۆ دادگاییكردنى به‌ده‌ل به‌روارى‌و ئومێد به‌رۆشكى ده‌ستپێده‌كات به‌گوێره‌ى ماده‌ى 1 له‌یاساى 21ى ساڵى 2003ى په‌رله‌مانى كوردستان".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى چالاكوانان‌و ڕۆژنامه‌وانانى بادینان كراوه سه‌رجه‌میان یه‌كێكه‌و به‌یه‌ك ماده‌ش دادگایی ده‌كرێن، "به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى بینراو بونى نییه بۆ سه‌لماندنى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ڕوبه‌ڕویان كراوه‌ته‌وه".
پێشتر له‌چه‌ندین كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانیدا، كه‌سوكارى چالاكوانه زیندانیكراوه‌كانى بادینان ڕایانگه‌یاندوه، ئه‌و چالاكوانانه‌ى دادگاییده‌كرێن تۆمه‌ته‌كانیان كاركردن بوه بۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران‌و د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق.