شارپرێس:
به‌گوێره‌ى پێشبینیه‌كان، به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆلى بارانه‌ى له‌باكورى كوردستانه‌وه ڕ‌وى له‌باشور كردوه، باران له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێم ده‌بارێت‌و ئێستاش له‌هه‌ولێر ده‌ستى پێكردوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ناو سه‌نته‌رى شاره‌كان سه‌ربارى بارانبارین پله‌كانى گه‌رما دانابه‌زن".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم ئاشكرایكردوه، شه‌پۆلێكى بارانبارین له‌باكورى كوردستانه‌وه ڕ‌وى له‌باشور كردوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ماوه‌ى دوو ڕۆژ ئه‌و بارانه به‌رده‌وامده‌بێت.
ئه‌وه‌شى باسكردوه، له‌مڕۆوه بارانبارین له‌شاره‌كانى هه‌رێم ده‌ستى پێكردوه‌و تاوه‌كو سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وامده‌بێت‌و سه‌ره‌تاى بارانبارینه‌كه‌ش له‌هه‌ولێره‌وه ده‌ستى پێكردوه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "پله‌كانى گه‌رما له‌نێوان 4 بۆ 5 پله له‌ناوچه شاخاویه‌كان دابه‌زیوه، به‌ڵام له‌ناو سه‌نته‌رى شاره‌كان پله‌كانى گه‌رما له41 پله بۆ 45 پله به‌جێگیریی ده‌مێننه‌وه‌و دانابه‌زن، له‌چیاكان بارانى به‌خوڕ ده‌بارێت، به‌ڵام له‌سه‌نته‌رى شاره‌كان نمه بارانى پچڕ پچڕ ده‌بێت".