هەرێمی کوردستان زەنگی مەترسیی بۆ ئافرەتانی دووگیان لێدا

کوردستان

03/08/2021‌ 2669 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ژمارەى توشبونى ئافرەتانى دوگیان لەهەرێمی کوردسیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەزیادبوندایە، وەزارەتی تەندروستیش زەنگی مەترسیی لێدا.

 
کاوە خەلیل بەڕێوەبەرى کاروبارى تەندروستى لەوەزارەتى تەندروستى هەرێم لەکاتى وەرگرتنى هاوکارییەکانى نەتەوەیەکگرتوەکان لەڕێکخراوى (UNFPA) ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، "ڕێکخراوى نەتەوەیەکگرتوەکان کاردەکات بۆ دابینکردنى دەرمان بۆ ئافرەتانى دوگیان‌و کچان کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بونە، ئەو پێداویستیانەش بۆ سەر هەموو سێکتەرەکانى پاراستنى تەندروستى دەبن".

هاوکات د.ئاسۆ حەوێزى وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئێستا ژمارەى توشبونى ئافرەتانى دووگیان بەکۆرۆنا بەتایبەتى کۆرۆناى گۆڕاو خێراترەو مەترسیدارە، چونکە هەریەک ئافرەتى دووگیان کۆچی دوایی بکات بەو ڤایرۆسە ئەوا دوو کەس‌و زیاتر گیانى لەدەستداوە".

باسی لەوەشکرد، لەئێستادا دۆخى هەرێمى کوردستان لەبەردەم مەترسیدایە بۆ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناى گۆڕاو بەتایبەتى لەپشکنینەکان زیاتر 25%ى ئەوانەى پشکنین دەکەن توشی ڤایرۆسى کۆرۆنا بونە بۆیە ئێمە لەنزیکبونەوە لەهێڵى سور نزیکین کە ئەوەش مەترسیدارە.

لەبارەى هاتنى ڤاکسین‌و دابەشکردنیشی وتەبێژى وەزارەتى تەندروستی وتى:"لەئێستادا زیاتر لە 120 شوێنى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا بونى هەیەو لەسەر ئاستى هەموو پارێزگاکان زۆرترین شوێن بۆ پێدانى ڤاکسین دیاریکراوەو لەچوارچێوەى بەرنامەى نیشتمانى عێراقیش هاتنى ڤاکسین لەپشکى هەرێمى کوردستان بەردەوامە".