هەزاران حەب و دەرزی مادەى هۆشبەر لە هەولێر دەستى بەسەرداگیرا

کوردستان

03/08/2021‌ 398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان بڵاویكردەوە، شەش بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیركردووە كە ویستویانە هەزاران حەپ و دەرزی هۆشبەر ساغبكەنەوە و دەست بەسەر هەموو مادەكاندا گیراوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوون و هەبوونی زانیاری 26ی مانگی ڕابردوو لەناو شاری هەولێر دەستیانگرتووە بەسەر 23 هەزار و 32 شیت حەپی جۆراو جۆر لەگەڵ حەوت هەزار و 190 دەرزی جۆراوجۆر، كە بەشێكیان هۆشبەربوون.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: لەگەڵ دەستگرتن بەسەر ئەو مادانەدا پێنج تۆمەتباریان دەستگركردووە،  كە ئەو حەپ و دەرزیانەیان بە قاچاخ دەیان هێنایە ناوشاری هەولێر و بڵاویان دەكردەوە.

ئاماژە بە دەستگیركردنی كەسێكی تر كراوە، لە ڕۆی 2ی ئەم مانگە لە شارۆچكەی خەلیفان، كە نۆ هەزار و 384 قوتی حەپی هۆشبەر و قاچاغی پێبووە و لە ڕێگەی ئەكاونتی ساختەی فەیسبوكەوە دەیفرۆشت.

 

س.س