شارپرێس:
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانستیی کە پێگەی هەواڵیی (یاهو نیوز) بڵاویکردۆتەوە، سودەکانی سرکەی بۆ تەندروستیی جەستەی مرۆڤ باسکردوە کە لەدیارترینیان بریتییە لە:
لەدەستدانی کێش
بەگوێرەی پێگەکە، سرکە چەندین سودی هەیە، بەشێوەیەک ئەو ترشە ئەمینیو سیتریکەی لەناویدایە یارمەتیدەرە لەدابەزاندنی کێشی جەستە، هەروەک ترشی خیلیک ڕێگە لەکەڵەکەبونی چەوریی خراپ لەناو جەستەدا دەگرێتو ترشی سیتریکیش چەورییو کاربۆهیدرایتەکان بۆ وزە دەگۆڕێت.
نەهێشتنی هیلاکیی
لێکۆڵینەوەکە دەڵێت:"ئەگەربێتو کاتژمێرێک پێش وەرزشکردن کەوچکێکی چێشت سرکە بخورێت، ئەوە هیلاکی جەستە ناهێڵێتو پرۆسەی چاکبونەوە خێراتر دەکات".
دژە میکرۆبە
سرکە وەک دژە میکۆبێک کاردەکاتو تایبەتمەندییەکانی سنورێک بۆ گەشەکردنی بەکتریا دادەنێنو پارێزگاری لەژینگەی ڕێخۆڵەکان دەکەنو سنورێک بۆ گەشەکردنی بەکتریا زیانبەخشەکان لەناو ڕیخۆڵەکان دادەنێن، جگەلەوەی کارکردنی ڕیخۆڵەکان باشتردەکەنو ڕێگری لەدروستبونی قەبزی دەکەن.
دابەزاندنی شەکرەو پەستانی خوێن
لێکۆڵینەوەکە دەڵێت:"ئەگەر ڕۆژانە 15 ملیلیتر سرکە بخورێت، ئەوە ڕێژەی شەکرو بەرزەپەستانی خوێن دادەبەزێنێت، دەشکرێت لەگەڵ خواردنو سەوزەی کوڵێنراو تێکەڵبکرێت یان لەگەڵ شیر یان ئاوی غازیی تێکەڵبکرێت.
و: ئاکۆ ئاڵی