گرانترین پارچە زەوی لە دوبەی فرۆشرا

هەمەڕەنگ

14/09/2021‌ 1100 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گرانترین پارچە زەوی لە دوبەی فرۆشرا، ئەو شوێنە تەنها سەرمایەدارەكانی لێ دەژین و بۆ ئەو كەسانە نابێت كە ئابورییەكانی مامناوەندیان هەیە.

بەگوێرەی بابەتێكی بەیانی ئیماراتی، پارچەیەك زەوی لە ئیماراتی دوبەی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئیمارات بە نرخی 508 ملیۆن درهەم (138 دۆلاری ئەمریكی) فرۆشرا.

جێگەی باسە شوێنی پارچە زەوییەكە لەلای ئاوەكانی كەنداوی عەرەبییە و پرۆژەی ئەو جێگەیە بە 2.5 ملیار درهەم دەنرخێنرێت.

رەنج رەسول