شارپرێس
سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت؛ مەرجەکانی پرۆسەی دەنگدانمان ئامادەکردووە و هەڵبژاردنەکانمان بە شێوەیەکی نایاب مسۆگەر کردووە و بانگەواز لە هەموو پێكهاتە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان دەكات" بۆ هاندانی هاوڵاتیان بۆ دەنگدان، بۆ بەدەستهێنانی چاکسازی سیاسی.
ئەمڕۆ، مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا وتی: هەڵبژاردنەکانیش تەنیا سێ هەفتە ماوە و هەموو مەرجەکانی پرۆسەی دەنگدانمان ئامادەکردووە و هەڵبژاردنەکانمان بە شێوەیەکی نایاب مسۆگەر کردووە.
هەروەها حکومەتی پابەندی خۆی جێبەجێکردووە بۆ پشتیوانی لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دانانی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت و دروستکردنی کەش و هەوای پێویست بۆیان.
سەرۆك وەزیرانی عێراق وتیشی: بانگەوازەکە نوێ دەکەمەوە بۆ هەموو پێكهاتە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان بۆ هاندانی هاوڵاتیان بۆ دەنگدان، بۆ بەدەستهێنانی چاکسازی سیاسی و ئیداری چونکە وڵاتەکەمان و گەلەکەمان شایستەی ئەوەن
کازمی روونیکردەوە، بەهەڵبژاردنی کاندیدی ڕاست، عێراقییەکان ژیانێکی دوور لەگەندەڵی و گەندەڵكاران دەست پێ دەکەن، چونکە هەر پڕۆژەیەکی بێ گەندەڵی گەرەنتی سودی خەڵک دەکات.
كازمی لە كۆتایی قسەكانیدا باسی لە سەردانەكەی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و وتی: ئێمە لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندی مێژوویی نزیکمان لەگەڵ ئێران هەیە و لەسەر فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری نێوان هەردوو وڵات ڕێککەوتووین.
س.س