ڕێواز فایەق وه‌ڵامێكى توندى نێچیرڤان بارزانى ده‌داته‌وه‌

کوردستان

27/09/2021‌ 3683 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

د. ڕێواز فایەق ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وه‌ڵامێكى توندى نێچیرڤان بارزانى دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئەو زۆرینەی پەرلەمانییەى پارتى پێى ده‌نازێت، ساختەیە"، ده‌شڵێت:"بڕیارمدابوو بەبێدەنگی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی هاوپەیمانی کوردستان بکەم، بەڵام نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم به‌ده‌نگى هێنام".


ئەمڕۆ دوشەممە د.ڕێواز فایەق ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیداو له‌باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى لەشاری هەولێر ڕایگەیاند، "بڕیارمدابوو بەبێدەنگی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی هاوپەیمانی کوردستان بکەم، بەڵام نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم به‌ده‌نگى هێنام کاتێک وتی: ئێستا تەنها حساب بۆ پارتی دەكرێت، ئەوەش خۆى له‌خۆیدا بەشێکە لەکلتوری سڕینەوەی بەرامبەر".

وتیشی:"دەمەوێ بەسەرۆکی هەرێم بڵێم، وەک عورفی سیاسی دەبێت ئەو کۆکەرەوەی هەموان بێت، بەڵام ئەو هەموو بنەماکانی تێکشکاند کە بەیەکڕیزیی بچینە بەغدا".

هەر بەوتەی ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی، "ئەگەر هێزەکانی یەکێتی نەبونایە ئەم شاری قەڵاو منارەیە لەبەردەم مەترسیدابوو".

بەپەلە