شارپرێس:
وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم خشته‌ى موچه‌ى سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ى بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، سبەی چوارشەممه 29ى 9ى 2021 موچه‌ی وەزارەتی شەهیدان‌و ئەنفالکراوان‌و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان‌و زیندانە سیاسییەکان‌و هێزی زێرەڤانی‌و هێزی بەرگری فریاکەوتن‌و بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتیەکان دابه‌شده‌كرێت.
له‌ڕۆژى 25ى ئه‌م مانگه‌وه دابه‌شكردنى موچه به‌ته‌مویلى 100% واته به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت‌و تائێستاش وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى‌و دارایی‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌مڕۆش موچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و دابه‌شده‌كرێت.
دوێنێش سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌وه‌ى به‌شارپرێس ڕاگه‌یاند، هۆكارى خاو دابه‌شكردنى موچه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، تائێستا به‌غدا 200 ملیار دیناره‌كه‌ى بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه نه‌كردوه.