شارپرێس:
ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی جیهان ئاشكرایان كرد، هۆكاری له‌كاركه‌وتنی هه‌رسێ ئاپه‌كه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك (فه‌یسبووك و ئینستگرام و واتس‌ئاپ) په‌یوه‌ندی به منداڵێكی چینی ته‌مه‌ن 13 ساڵیه‌وه هه‌یه.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكرده‌وه کە منداڵێكی چینی ته‌مه‌ن 13 ساڵ به ناوی (سن گی سۆ) توانیویه‌تی هه‌رسێ ئاپه‌كه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك هاك بكات و له به‌شێكی زۆری وڵاتانی جیهان په‌كیان بخات.
هاوکات ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لەزاری تیمی ئاسایشی ئەلیکترۆنی کۆمپانیای فەیسبوکەوە بڵاویکردوەتەوە، پێناچێت لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی بە هێرشی هاککردن و ئەلیکترۆنییەوە هەبێت.
لەلایەکى دیکەوە، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرای کرد، ئەو گۆڕانکاریی و نوێکارییانەى ئەمڕۆ کۆمپانیای فەیسبوک ئەنجامی داوە بووەتەهۆی لەکارکەوتنی ماڵپەڕەکە، بۆیە ناچار بووە ئینتەرنێت ببڕێت.
هەروەها هاوکات مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێڤەرەکانمان دەگەڕێنینەوە.
کاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌رسێ ئاپی فه‌یسبووك و ئینستگرام و واتس‌ئاپ له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و به‌شێكی جیهان له‌كار كه‌وت.
لای خۆشیه‌وه كۆمپانیای فه‌یسبووك كه خاوه‌ندارێتی هه‌رسێ ئاپی فه‌یسبووك و ئینستگرام و واتس‌ئاپ ده‌كات، دوای لێبوردنی له به‌كارهێنه‌رانی كرد به‌هۆی په‌ككه‌وتنی ئاپه‌كانیان له جیهاندا.
كۆمپانیاكه دوای له‌كاركه‌وتنی ئاپه‌كانی لە تویتەر بڵاویكرده‌وه: "ئاگادارین به‌شێك له خه‌ڵك كێشه‌یان له به‌ركارهێنانی ئاپه‌كانمان هه‌یه و ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌ین له زووترین كاتدا كاره‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخی ئاسایی".
كۆمپانیای فه‌یسبووك له تویته‌كه‌دا داوای لێبوردنی له به‌كارهێنه‌رانی كرد به‌رامبه‌ر وه‌رسبوونیان به‌هۆی په‌ككه‌وتنی ئاپه‌كانییه‌وه.
ئاژانس و میدیاکانى جیهان هەواڵی جۆراو جۆر لەسەر وەستانى ئەپەکانى فەیسبووک بڵاودەکەنەوەو بەشێکیان ئاماژەیان بە هێرشی ئەلیکترۆنى چین کردوەو بەشێکیشیان ناوی رووسیا دەهێنن کە هێرشى ئەلیکترۆنی کردبێت.
لەلایەکى دیکەشەوە بەشێک لە ئاژانسەکان هۆکارەکەى بۆ روودانی کێشەو رووداوێک یان تاقیکردنەوەیەکى زانستی دەگێڕنەوە کە لەناو خۆی ئەمریکا روویدا بێت و پێویستى کردوە فەیسبووک کارەکانى بوەستێنێت، بەڵام تائێستا هۆکارى راستى ئەم لەکارکەوتنەى فەیسبووک و ئەپەکانى روون نییە.
س.هـ